نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا یەکڕیز و یەکهەڵوێست بن
باسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لەکاتی کردنەوەی وێستگەی کارەبای بازیان رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندییە گشتییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ماف و دەسکەوتەکان دەبێت یەکڕیزبین.
گوتیشی، دەبێت لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا یەکڕیز و یەکهەڵوێستبین و داوای لە لایەنە سیاسییەکانیش کرد، کێشە و ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و بەیەک تیم بچنە بەغدا.
له باره‌ی كێشه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانی رایگه‌یاند، ده‌زانن كێشه‌ی كاره‌با هه‌یه، به‌ڵام حكوومه‌ت كار بۆ چاره‌سه‌ركردنییان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی زۆربوونی دانیشتووان، بوونی ناوچه پیشه‌سازییه‌كان و مۆڵ و شوێنه بازرگانییه‌كان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان، خواست له‌سه‌ر كاره‌با زۆر بووه و شه‌ڕی داعش‌یش به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گرت و بواری نه‌دا پلانی پوختی بۆ دابنرێت.
نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه حكوومه‌ت كه‌رتی تایبه‌تی هانداوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا بكات.
له باره‌ی پرۆژه‌ی وێستگه‌ی بازیانیشه‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایگه‌یاند، پرۆژه‌كه یه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكوومه‌ت سیسته‌می زیره‌ك جێبه‌جێده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه و دووباره دابه‌شكردنی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی باشتر و رێگه له به‌فیڕۆدانی كاره‌با ده‌گرێت و له جێگه‌یدا كولتوورێك دێنێته ئارا، كه ئه‌و وزه‌یه ته‌نها بۆ كاری پێویست به‌كاربهێندرێت.
ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێدا، پرۆژه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بانی 132/400 كه‌ی ڤی بازیان، كرایه‌وه، كه كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی كۆریای باشوور، جێبه‌جێی ده‌كات.
ا. م