پێكدادانی قورسی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه
به ڤیدیۆ.. هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی بۆردومان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕ و پێكدادانی قورس، له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سوپای توركیا، له سنووری گونده‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كان له ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌ستیپێكرده‌وه.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند, کاتژمێر 8:30 خوولەکی ئەمشەو، شەڕو پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکەو سوپای تورکیا لە (چیای دێل) و دەوروربەری گوندەکانی (خەلیفان، گۆڕەشا) لەدەڤەری برادۆست لەسنوری شارەدێی سیدەکان سەربەقەزای سۆران ده‌ستیپێكرده‌وه, كه ناوچه‌كه به قووڵایی 30 کیلۆمەتری خاکی هەرێمی کوردستانه.
شایه‌تحاڵانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، هێلی کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا لە ئاسمان بۆردوومانی گەریلاکانی پەکەکە دەکەن و لەسەر زەویش رووبەڕووبونەوەی سەربازی لەنێوانیاندا ڕوویداوە.
دانیشتوانی گوندەکانی دەڤەرەکەش لەترس و دڵەڕاوکێدان و نا‌وێرن لەماڵەکانیان بێنە دەرەوە.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییهكیش، كه له‌لایه‌ن دانیشتووانی ناوچه‌كه بۆ كوردستان 24 ره‌وانه كراوه، شه‌ڕ و پێكدادان و بۆردومانی هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
ا. م