كونسوڵی بەریتانیا ریفۆرمی نێو ھێزی پێشمه‌رگه ئاشكرا دەكات
"سێ ساڵ پێش ئێستا لەسەر داوای سەرۆك بارزانی ھاوپەیمانان بەرنامەی چاكسازییان بۆ ھێزی پێشمەرگە دانا"
K24 - ھەولێر
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به خه‌ڵاتكردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره پێشمه‌رگانه‌ی كه به‌شداریانكرد له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاكسازیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند، به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ساڵی 2015 له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك بارزانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیان دیارییكرد، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه. ئاشكراشی ده‌كات، پڕۆسه‌ی ریفۆرمی نێو پێشمه‌رگه ھەنگاوی باشی بریووە.
مارتن وار، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان گوتی: "له كۆتایی ساڵی 2015 سه‌رۆك بارزانی داوای له حكوومه‌تی به‌رتیانی كرد كه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت دیاریی بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی له‌نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ساڵێك له‌دوای ئه‌و داواكارییه ستراتیژییه‌ك داڕێژرا بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و پێكهاتانه‌ی پێویستیان به ریفۆرم له‌نێو پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، له‌ساڵی 2017 پلانێكی تۆكمه‌ی چۆنێتی ئه‌نجامدانی چاكسازیی له‌نێو پێشمه‌رگه‌دا دیارییكرا. له‌وكاته‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دامه‌زرا و ئێستاش پێشه‌ڤه‌چوونێكی باش له پڕۆسه‌ی چاكسازیی كراوه.
گوتیشی: "هه‌موو ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه پێویسته پێشمه‌رگه پڕۆفیشناڵتر و یه‌كگرتوو بن و پێداویستی ته‌واویشیان له‌به‌رده‌ست بێت، تاوه‌كو توانای ته‌واوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منیان هه‌بێت كه دێته به‌رده‌میان".
ھ.م