" 14 لیوای یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە یەكخراون"

"ریفۆرمی یەكخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت"

K24 - ھەولێر

کەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت بە کوردستان24ی راگەیاند، ریفۆرمێکیان بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێش شەڕی داعش دەستپێکرد، بەڵام بەهۆی شەڕەوە پڕۆسەكە دواکەوت. ئاشكراشی كرد، تاوەکو ئێستا 14 لیوای یەکەکانی 70 و 80 ی هێزی پێشمەرگە یەکخراون. 

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری كوردستان24 لەبارەی قۆناخەكانی یركخستنەوەی پەیكەری وەزارەتی پێشمەرگە. كەریم شنگالی گوتی: "ئەو ریفۆرمە كە دەستمان پێكردووە، بۆ ئەوەیە كە ھێزەكانی پێشمەرگە یەكبگرن و ببنە یەك ھێزی".

گوتیشی: "ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە پرۆسەكەمان دەستپێكردووە و تائێستا 14 لیوای لە یەكەكانی 70 و 80 یەكخراون و بوونە یەك، بەڵام دوای ھاتنی داعش بۆ ناوچەكە ئەو دەرفەتە نەما، چونكە پێشمەرگە خەریكی شەڕ بوو، ئێستا ئەو ریفۆرمە بۆ یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامە".

ھ.م