دەستەی دەستپاكی: 59 کەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگاکان کراون

"لە شەش مانگدا 125 کەیسی گەندەڵی تۆمارکراون"

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی ئاماری دەستەی دەستپاكی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا 59 كەیسی گەندەڵی لە ھەرێمی كوردستان رەوانەی دادگاكان كراون.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا 125 کەیسی گەندەڵی تۆمارکراون و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت، هەروەها 59 کەیس لە ھەرسێ پارێزگای ھەرێم رەوانەی دادگاکان کراون".

 گوتیشی، ئەو کەیسانەی رەوانەی دادگا کراون لێکۆڵینەوەیان تەواو بووە". سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، رێژەکانی کەیسەکانی گەندەڵی بەرزبووەتەوە.

ھ.م