به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی رێوڕه‌سمى 35ـین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانيیهكان به‌ڕێوه ده‌چێت
له هاوینی ساڵی 1983، رژێمی روخاو هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری له هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌كانی "دیانه، هه‌ریر، به‌حركه و قوشته‌په" ده‌ستپێكرد
K24 – بارزان:
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، رێوڕه‌سمی 35ـین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان له ناوچه‌ی بارزان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكوومی و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ئاماده‌بوون.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1979، رژێمی به‌عس ته‌واوی هۆز و تیره‌كانی سه‌ر به بارزان، كه خۆی له عه‌شیره‌ته‌كانی (به‌ڕۆژی، نزاری، مزووری، شێروانی، دۆڵه‌مه‌ری، گه‌ردی و هه‌ركى بنه‌جێ) ده‌بینێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی كپكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و بێده‌نگكردنی هاواری كوردایه‌تی، له ناوچه‌كانیان راگوێزرانه كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێكان، له هاوینی ساڵی 1983، رژێمی روخاو هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری له هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌كانی "دیانه، هه‌ریر، به‌حركه و قوشته‌په" ده‌ستپێكرد و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 8 هه‌زار بارزانی بێتاوانی ئه‌نفالكرد و به هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵیش له‌دوای ئه‌وان بێ سه‌رپه‌رشت مانه‌وه.