به‌هۆی فیلمی سێكسییه‌وه كه‌سێكی به‌ساڵاچوو ده‌كوژرێت
جارێك كه‌ناڵه‌كه‌ی سڕییه‌وه جاری دووه‌م ده‌سبه‌جێ هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به نهێنیێكی پیاوه‌كه‌ی زانی، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 69 ساڵی ئه‌مه‌ریكی رووی ده‌مانچه‌كه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و چه‌ند گوللـه‌یه‌كی لێ ده‌دات و ده‌ستبه‌جێ ده‌یكوژێت.
ئه‌و نهێنییه‌ی كه ده‌گوترێت پیاوه‌كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی شاردۆته‌وه، ئه‌وه نییه كه ناپاكی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به سه‌یركردنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه هه‌یه، كه ته‌نیا تایبه‌تن به كه‌سانی سه‌رووی 18 ساڵ، كاتێك پیاوه كوژراوه‌كه به‌ناوی فرانك هێڵ كه ته‌مه‌نی 65 ساڵه و هاوبه‌شی "إشتراك" له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه سێكسییه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری فیلم و به‌رنامه‌كانی بكات، دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ناوی باتریسیا هێله، بۆی ئاشكرا ده‌بێت كه پیاوه‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه.
له‌مباره‌شه‌وه باترێسیا گوتی، پێشتریش پیاوه‌كه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ناڵه سێكسییه كردبوو، به‌ڵام ئه‌و سڕیبوویه‌وه، دواتر دووباره هاوسه‌ره‌كه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ناڵه كردۆته‌وه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ی پۆلیسدا ئاماژه‌ی پێدراوه، دوای ده‌مه‌قاڵێی نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌ره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، باتریسیا داوای له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، كێڵگه‌كه جێ بهێڵێت، به‌ڵام پیاوه‌كه ره‌تی كردۆته‌وه، بۆیه ئافره‌ته‌كه بڕیاریداوه بچێته‌وه خانووه‌كه‌ی و چه‌كه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و هاوسه‌ره‌كه‌ی بكوژێت.
دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌شی راساتهوخۆ په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه و پێ راگه‌یاندووه كه تاوانێكی كوشتنی ئه‌نجامداوه.
H.B