ئه‌سه‌د كێڵگه نه‌وتييه‌كانى له ئه‌مه‌ريكا ده‌ستێنێته‌وه
ره‌وشى باكوورى سووريا له سه‌روبه‌ندى گۆڕانكارييه‌كى گه‌وره‌دايه
K24 – هه‌ولێر:
ره‌وشى باكوورى سووريا له سه‌روبه‌ندى گۆڕانكارييه‌كى گه‌وره‌دايه. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى كورده‌كان روويان له ديمه‌شق كرد و به ره‌سمى كه‌وتنه دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريادا.
له‌و باره‌يه‌وه شاره‌زا و كارناسى رووسى زائوور كاراييڤ، له رۆژنامه‌ى سڤۆبۆدنايا پريسا، وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه:
ميدياى سه‌ر به په‌يه‌ده به ره‌سمى باس له ده‌ستپێكى دانووستان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ى مافى شه‌رعى فرۆشتنى نه‌وت له‌و كێڵگانه ده‌كات كه له ژێر ده‌ستيان دايه بۆ حكومه‌تى سووريا. واته كێڵگه نه‌وتييه‌كانى دێرزوور و حه‌سه‌كه له ژێر كۆنترۆڵى هاوبه‌شدا ده‌بن و ته‌نيا ديمه‌شق نه‌وت ده‌فرۆشێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا رۆژهه‌ڵاتناسى رووسى كارينيه گيڤۆرگيان، رايگه‌ياندووه، ئه‌مه‌ريكا هاوكارييه‌كانى بۆ كوردان راگرتووه. ئه‌وان ئێستا به دۆخێكى زۆر هه‌ستياردا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
ره‌نگه ئه‌وه‌ش به‌شێكى بۆ فشاره‌كانى توركيا بگه‌ڕێته‌وه. به شێوه‌يه‌كى سرووشتى ئه‌مه‌ريكا ناتوانێت بچێته شه‌ڕى توركيا له دژى كورده‌كان. هه‌ر بۆيه له واشنتن هه‌وڵى ئه‌وه ده‌درێت به زوويى خۆيان له ململانێى توركى و كوردى ده‌رباز بكه‌ن.
هۆكارێكى ديكه ئه‌وه‌يه، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياندووه، سوپاكه‌ى له سووريا بۆ كاتێكى ديكه ده‌هێڵێته‌وه به مه‌به‌ستى هاوكاريكردنى ئه‌وانه‌ى پێويستيان پێيه‌تى. سعوودييه، يه‌كه‌م وڵاتى پاڵێوراوه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجى سوپاى ئه‌مه‌ريكا بكێشێت. تا ئێستا هيچيش له‌و باره‌يه‌وه رووى نه‌داوه.
به تێڕوانينێكى ئابوورييانه، بۆ ئه‌مه‌ريكا قورسه سوود له‌و ره‌وشه ببينێت و پێويستيش ناكات له دوورى هه‌زاران كيلۆمه‌تره‌وه سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى له سووريا بهێڵێته‌وه. بۆ نموونه دواى كۆبوونه‌وه‌ى پوتن و تره‌مپ، له ميديادا قسه له باره‌ى ئه‌گه‌رى درووستكردنى ليژنه‌يه‌كى وزه‌ى هاوبه‌ش ده‌كرا. وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگى كۆمپانياى ئێكسۆن مۆبيلى ئه‌مه‌ريكى و رووس نه‌فتى رووسى.
بێگومان بژارده‌ى ديكه‌ش له ئارادان. به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به كورده‌كانه‌وه هه‌يه، ئه‌وان ئێستا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و رايه‌ى كه پێويستيان به په‌يوه‌ندييه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د. ئه‌گه‌ر به ته‌نيا به‌جێبهێڵرێن، ئه‌وا به خێرايى ده‌بنه ئامانجى سوپاى توركيا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زه‌ويان به ده‌سته‌وه بێت و به شێوه‌يه‌كى نيمچه ره‌سمى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د و رووسيا بن، ئه‌وا ئه‌گه‌رى پێكدادانيان له‌گه‌ڵ توركيا له داهاتوودا سفره.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر