شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: لاهور جه‌نگى رێگره له‌به‌رده‌م ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركووك
له سنووری پارێزگای كه‌ركووك هیچ پۆستێك به ده‌ست كورد و سووننه نه‌ماوه
K24 – هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، له سنووری پارێزگای كه‌ركووك هیچ پۆستێك به ده‌ست كورد و سووننه نه‌ماوه و هه‌ر هه‌مووی دراوه‌ته شیعه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گووتیشی: دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، حه‌شدی شه‌عبی پرۆسه‌ی به شیعه‌كردنی بۆ ته‌واوی سنووری پارێزگای كه‌ركووكی ئه‌نجام دا.
سه‌باره‌ت به فرۆشتنى نه‌وتيش، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاشكرايكرد، لاهور جه‌نگى و هه‌ندێك به‌رپرسى يه‌كێتى، به هۆى ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييان هه‌يه له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى ، رێگرن له ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى كه‌ركووك.
روونيشيكرده‌وه، وه‌ك پارتى قوربانيان به ده‌نگى خۆيان دا و له پێناو ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبژاردن بكرێت ره‌نگه هه‌مان ئه‌نجام بێت، به‌ڵام ئايا شه‌ش كورسييه‌كه‌ى يه‌كێتى چى پێده‌كرێت، له به‌رامبه‌ر بڕياره‌كانى پارێزگارى به وه‌كاله‌ت له دژى كورد.
سه‌باره‌ت به لاهور جه‌نگيش گوتى: ئێمه هه‌نگاومان نابوو بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركووك، به‌ڵام لاهور جه‌نگى و هه‌ندێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى كه به‌رژه‌وه‌ندييان له‌گه‌ڵ ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌يه، رێگرن له‌به‌رده‌م ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى كه‌ركووك.