وه‌زيرى دادى توركيا: هيچ سامانێكم له ئه‌مه‌ريكا نييه
تا كۆتايى ژيانم له توركيا ده‌ژيم
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى دادى توركيا، عه‌بدولحه‌ميد گوڵ، به گاڵته‌كردنه‌وه باسى له سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا كرد و گوتى: هيچ پوولێكم له ئه‌مه‌ريكا نييه.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌يدا له دژى بڕياره‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ سزادانى، وه‌زيرى دادى توركيا رايگه‌ياند، هيچ وه‌به‌رهێنانێكم له ئه‌مه‌ريكا نييه و تا كۆتايى ژيانم له توركيا ده‌ژيم.
ناوبراو به ته‌نزه‌وه گوتيشى: ره‌نگه رۆژێك له رۆژان باخێكى بچووكى زه‌يتوون له زێدى خۆم كه غازى عه‌نتابه درووست بكه‌م.
دوێنێ ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا سزاى دارايى به‌سه‌ر هه‌ر يه‌ك له وه‌زيرى داد و ناوخۆى توركيادا سه‌پاند و به‌وه تۆمه‌تبارى كردن كه قه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌كه‌يان ده‌ستگيركردووه و سزايان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، دوێنێ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامى هاوشێوه‌ى ئه‌مه‌ريكا ده‌داته‌وه و ئيدانه‌ى سزادانى دوو وه‌زيرى توركيا ده‌كه‌ين له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه.
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، داواشى له ئه‌مه‌ريكا كرد، چاو به بڕياره‌كه‌يدا بخشێنێته‌وه و به بڕيارێكى "هه‌ڵه" وه‌سفيكرد.
گوتيشى: "ئه‌وه بڕيارێكى دوژمنكارانه‌ى ئه‌مه‌ريكايه و به بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه و وه‌ڵامى هاوشێوه‌ى ده‌ده‌ينه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و بڕياره هيچ ئامانجێك ناپێكێت".
دوێنێ چوارشه‌ممه (1ى ئاب/ ئۆگستى 2018)، وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى سزاى به‌سه‌ر هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى داد و ناوخۆى توركيادا سه‌پاندووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مه‌ريكا بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ده‌ستگيركردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆنى ئه‌مه‌ريكى له توركيا، واشنتن سزاى به‌سه‌ر ئه‌و دوو وه‌زيره‌دا سه‌پاندووه.
پێشتر ئاژانسى بلۆمبێرگ بڵاويكردبوويه‌وه، ئه‌مه‌ريكا ليستێكى ره‌شى تايبه‌ت به ناوى ژماره‌يه‌ك له كه‌سايه‌تى و كۆمپانياى توركى ئاماده كردووه، كه ئه‌گه‌رى هه‌يه له حاڵه‌تى سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا به‌سه‌ر توركيادا ئه‌و ليسته بڵاوبكرێته‌وه و سزايان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
ئاڵۆزى له په‌يوه‌ندى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا دواى ئه‌وه دێت، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا له تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016دا ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه‌ى ئه‌مه‌ريكيان ده‌ستگيركرد و تۆمه‌تى هاوكاريكردنى تيرۆر و هاندان بۆ كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016يان خسته‌پاڵ و به‌و هۆيه‌وه ناوبراو تا ئێستا له زينداندايه و ئازاد نه‌كراوه.
ئ.ر