رۆبێرت كۆڤاچ به یه‌ك یۆرۆ بووه یاریده‌ری راهێنه‌ری بایرن میونشن
بووه هه‌رزانترین گرێبه‌ست له مێژوودا
رۆبێرت کۆڤاچ، تەنها بە یەک یۆرۆ بۆتە هاوکاری نیکۆ کۆڤاچی برای و راهێنەری بایرن میونشن.
رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە کە ئەو کاتەی بەرپرسانی باڤاری بۆ شوێنگرتنەوەی یوپ هاینکسی راهێنەری پێشووی یانەکەیان داوایان لە نیکۆ کۆڤاچی راهێنەری ئاینتراخت فرانکفۆرت کرد بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان، ناوبراو داوای کرد کە براکەشی لەگەڵیدا بچێتە میونشن، بۆیە بەرپرسانی باڤاری ئەم داوایەشیان پێشکەش بە بەرپرسانی فرانکفۆرت کرد و هەردوولاش بۆ ئەوەی ئەم گواستنەوەیە بە فەرمی بکرێت، لەسەر یەک یۆرۆ گەیشتنە رێکەوتن، چونکە ئەو رۆبێرت گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی نەمابو و بەم شێوەیەش بو بە هەرزانترین گرێبەستی مێژوو.
رۆبێرت كۆڤاچی ته‌مه‌ن 44 ساڵ هاوشانی نیكۆ كۆڤاچی ته‌مه‌ن 46 ساڵانه‌ی برای پێشتر به‌یه‌كه‌وه وه‌ك یاریزان یارییان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا و یانه‌ی بایرن میونشن كردووه و ماوه‌ی 2 وه‌رزیش هه‌ر به‌یه‌كه‌وه راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ر بوونه له یانه‌ی فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا.
