توركيا و ئه‌مه‌ريكا به‌م نزيكانه له سووريا ئۆپراسيۆنى هاوبه‌شيان ده‌بێت
سه‌رۆكى سووريا نيازى خۆى بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ هێزه كوردييه‌كانى سووريا ده‌ربڕيوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا نيازى خۆى بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ هێزه كوردييه‌كانى سووريا ده‌ربڕيوه و هه‌ريه‌ك له ئه‌مه‌ريكا و توركياش سه‌رقاڵى ئاماده‌كارى نوێن بۆ پاراستنى ئه‌و ناوچانه‌ى خاكى سووريا كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتياندايه.
له‌و باره‌يه‌وه به ناونيشانى (به‌شار ئه‌سه‌د به نزيكه‌يى پرسى كوردى بۆ خۆى چاره‌سه‌ر كردووه) شاره‌زا و شرۆڤه‌كارى رووسى ڤلاديمێر موخين، وتارێكى له رۆژنامه‌ى (نيزاڤيسيمايا گازێتا) بڵاوكردووه‌ته‌وه و له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
تا ئێستا ديمه‌شق دانى به مافى ئۆتۆنۆمى بۆ كوردستانى سووريا نه‌ناوه. ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و ئه‌مه‌ريكييه‌كاندان هێشتا به ناوچه‌ى داگيركراو هه‌ژمار ده‌كرێن. به‌م دواييانه ره‌وشه‌كه گۆڕاوه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د له مانگى ئايارى رابردوو رايگه‌ياند، ئاماده‌يه دانووستان له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ئه‌نجام بدات.
له‌و باره‌يه‌وه شاره‌زاى رووسى يورى نيتكاچيڤ، ده‌ڵێت: به بيانووى له‌ناوبردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، توركيا به‌شێكى خاكى سوورياى داگيركردووه.
تێبينى ده‌كرێت سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، ته‌نانه‌ت پێش ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكانيشى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، له باشوورى ئه‌فريقا، داواى له رووسيا و ئه‌سه‌د كردووه كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى سووريا بۆ سه‌ر ئيدلب و لازقييه رابگيرێن.
كرۆكى ره‌شبينى ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌يه ديمه‌شق بتوانێت به ته‌واوى ناوچه‌كه له گرووپه تيرۆريستييه‌كان پاك بكاته‌وه و له ناوچه‌كانى ئيدلب و باكوورى لازقييه راويان بنێت.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ كورده‌كان بگاته چاره‌سه‌رێك كه بێگومان پێويستى به‌و هێزانه ده‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى بۆ ناوچه‌كانى هه‌ڵكه‌وتوو له خۆرهه‌ڵاتى فورات.
ئه‌ردۆغان داواى له رووسيا كردووه، كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌سه‌د درووست بكات بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى سووريا هێرش نه‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى تيرۆريستان له سنوورى ئيدلب.
له پشت ئه‌و گوتاره‌شه‌وه كه دژى ئه‌مه‌ريكا به‌رزى كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانى سه‌ربازى توركيا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان پێنتاگۆن رازى بكه‌ن، به‌يه‌كه‌وه ئۆپراسيۆنى هاوبه‌ش له سووريا به‌ڕێوه‌به‌رن. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، جيمس ماتيس، ئاشكراى كرد و گوتى: ئه‌مه‌ريكا و توركيا گفتوگۆ له باره‌ى پێكهێنانى ده‌ورييه‌ى سه‌ربازى هاوبه‌ش له سووريا ده‌كه‌ن.
بڕياره له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا، ئه‌و ده‌ورييه سه‌ربازييه هاوبه‌شانه‌ى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا پێكبێن و به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ن. ماتيس ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، كه ئێستا ده‌ورييه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكى و توركى له سووريا هه‌ن، به‌ڵام به جيا كارده‌كه‌ن و پێكه‌وه نيين.
به‌و جۆره ده‌بينين ره‌وشى ململانێى سووريا هێشتا ئاڵۆز و دژ به يه‌كه. ئێران تا ئێستا وه‌ك هاوپه‌يمانى راسته‌قينه و ته‌نياى ديمه‌شق و مۆسكۆ ماوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ريكا و ئيسرائيل و توركيا به پله‌ى جياجيا دژى ئه‌و هاوپه‌يمانييه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر