چیرۆكی ئه‌و سێ خووشكهی باوكه "مافیاكهیان" كووشت رووسیا ده‌هه‌ژێنێ
"كچه‌كان چیرۆكی نه‌هامه‌تییه‌كانیان به‌ده‌ستی باوكیان ده‌گیڕنه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
چیرۆكی ئه‌و سێ خوشكه‌ی باوكیان به چه‌قۆ كوشتووه، رای گشتی رووسیا ده‌هه‌ژێنێ، چونكه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌حه‌تی و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌ده‌ست باوكه "مافیاكهیان" چه‌شتبوویان، بڕیاریانداوه كۆتایی پێبهێنن. وه‌ك ئه‌وه‌ی لای پۆلیسی رووسی گوتوویانه.
به‌گوێره‌ی زانیاری و دانپێدانانی سێ خوشكه‌كه، باوكیان ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ریان و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری داوون، هه‌ر بۆیه كریستینا كاچاتۆریان، ته‌مه‌ن 19 ساڵان، ئه‌نجلینای ته‌مه‌ن 18 ساڵانی خوشكی و ماریای ته‌مه‌ن 17 ساڵانی خوشكیان دواجار میخائیل خاچاتۆریانی باوكیان له مۆسكۆ كوشتووه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو 27/7/2018 ته‌رمه‌كه‌ی میخائیل كه ده‌یان شوێنه‌واری چه‌قۆی پێوه‌بووه دۆزرایه‌وه، راپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر سێ خوشكه‌كه دانیان به كوشتنی باوكیاندا ناوه و پێكه‌وه كوشتوویانه، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: ساڵانێكی زۆر ئه‌شكه‌نجه‌ی داوون و سوكایه‌تی و كرده‌وه‌ی ترسانكی به‌رامبه‌ر كردوون. له كاتێكدا میخائیل هه‌وڵیداوه خۆی وه‌ك پیاوێكی باوه‌ڕدار نیشان بدات، به‌ڵام دراوسێكانی به توندڕه‌و و سه‌ركرده‌ی "مافیا" وه‌سفیان كردووه.

كریستینا به پۆلیسی گوتووه: "رقمان لێی بووه‌و ته‌نها یه‌ك شتمان ده‌ویست، ئه‌ویش ئه‌وه بووه له ئێمه دووربكه‌وێته‌وه‌و هیچ سۆراخێكی نه‌زانین و هیچ كاتێك نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لامان".
هاوڕێ و دراوسێكانی میخائیل گوتوویانه، زۆر سه‌ركوتكه‌ر بووه‌و كاتێك ته‌مه‌نی منداڵه‌كانی نزیكه‌ی ده ساڵیك بووه، دایكی كچه‌كانی جییهێشتووهو دوور له‌و ماڵه ژیاوه. یه‌كێك له هاورێكانی ئه‌و خێزانه‌یش گوتوویه‌تی: به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كێك له‌و كچانه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه رووبه‌ڕووی ئهزییهتدانی سێكسی بووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به‌رده‌وام له كچه‌كانی ده‌دا، جارێكیان بردوونی بۆ دارستان و هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنی لێكردوون، ئه‌وكاته دایكی كچه‌كان توانیوویه‌تی رابكات له ده‌ستی، دواتر میخائیل رێگه‌ی نه‌داوه كچه‌كانی په‌یوه‌ندی به دایكیانه‌وه بكه‌ن. دڵنیام ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی مافیاكان بوو.
كه‌ناڵی هه‌واڵی 112 له‌سه‌ر ئینته‌رنێت رایگه‌یاندووه: به‌ڵگه‌ی له‌لایه كه میخائیل چۆن كچه‌كانی ناچار كردووه كاری سێكسی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له كچه‌كان هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه، ده‌رمانێكی زۆری خواردووه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بمرێت فریای كه‌وتوون و رزگاریان كردووه. میخائیلیش پزیشكه‌كانی قایل كردووه تا بڵێن ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌ك بووه و هه‌وڵی خۆكووشتنی نه‌داوه‌و ده‌رمانه‌كانی به هه‌ڵه خواردووه".

میدیاكانی رووسیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه میخائیل كچه‌كانی زیندانیی كردووه له شووقهكهیاندا و كامێرای چاودێری به‌سه‌ره‌وه داناوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی له ماڵه‌وه نییه بزانێت چی ده‌كه‌ن، زۆر جار نه‌یده‌ھێشت بچنه قوتابخانه‌یش، ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی باوكیشیان ببوونایه‌ته‌وه به توندی لێی ده‌دان.
هاوڕییه‌كی دیكه‌ی خێزانه‌كه گوتوویه‌تی: "میخائیل زۆر دڕندانه له كچه‌كانی ده‌دا، شوێنه‌واری روونی لێدانه‌كان به جه‌سته و ده‌م و چاویانه‌وه جێده‌ما و هه‌موو كه‌س ده‌یزانی كه چۆن ئه‌شكه‌نجه‌ی داوون".
هه‌ر جارێكیش كچه‌كان بچوونایه‌ته ده‌ره‌وه‌و هاورێیه‌كیان له‌گه‌ڵیان بهاتایه‌ته‌وه، میخائیل پێیوابوو كه سێكسیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه كردووه، بۆیه هاواری به‌سه‌ر كچه‌كاندا ده‌كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنی لێده‌كردن و به سۆزانی و نه‌مانی كات بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه بانگی ده‌كردن و ده‌یترساندن، ئه‌وه‌ش له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا سه‌لماوه.

له كاتێكدا هێشتا به فه‌رمی باسی ئه‌و شه‌وه ترسناكه نه‌كراوه كه میخائیلی تێدا كوژرا، به‌ڵام كچه‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چۆن باوكیان كوشتووه و ده‌ڵێن: "ئه‌و شه‌وه باوكمان هاته‌وه سه‌رمه‌ست بووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنی لیكردووین و به چه‌قۆوه په‌لاماری یهكێكمانیدا و برینداری كرد، هه‌ر له‌وێشه‌وه كێشه‌كه گه‌وره بووه‌و میخائیل كوژراوه".
كچه‌كان گوتوویانه: "پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئێمه‌یش به چه‌قۆ لێمانداوه، دواتر ئه‌وانی دیكه‌ش هاتوون و به هه‌ر سێكمان به چه‌قۆ و دار لێمانداوه. هه‌ر چه‌نده ویستوویه‌تی رابكات له ده‌ستمان، به‌ڵام به توندی لێمانداوهو تا گه‌یشتووه‌ته لای ئه‌سانسۆره‌كه كه‌وتووه‌و مردووه".

ماریای ته‌مه‌ن 17 ساڵان ده‌ڵێت: "من به چه‌قۆ له گه‌ردنی و سكیم دا، به‌ڵام ئه‌نجلینا به دار له سه‌ری ده‌دا و دواتر كریستینا قوتوویه‌ك بیبه‌ری هاڕاوی كرد به ده‌م و چاویدا پێش ئه‌وه‌ی به چه‌قۆ له ده‌م و چاوی بده‌ین".
هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێستا كچه‌كان رووبه‌ڕووی سزایه‌ك ده‌بنه‌وه كه له 10 تا 15 ساڵ زیندانیی كه‌متر نییه.