به ڤیدیۆ... ساتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆنۆچی بۆ یوڤێنتۆس ببینه
هانده‌رانی یوڤی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سارد و سڕ پێشوازییان لێ كرد
لیۆناردۆ بۆنوچی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی یوڤێنتۆس گه‌یشته شاری تۆرینبۆ و به‌شێوه‌یه‌كی سارد و سڕ له لایه‌ن هانده‌رانه‌وه پێشوازی لێكرا و ته‌نیا هه‌ندێك له میدیاكاران پێشوازییانی لێ‌كرد.
بۆنوچی له‌پێناو ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكیه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی خانمه پیره‌كه گه‌یشته شاری تۆرین، به‌ڵام ئه‌م به‌رگریكاره ئیتاڵیه پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێ نه‌كرا و ژماره‌یه‌كی كه‌می هانده‌ران له‌به‌رده‌م باره‌گای یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ پێشوازیكردن له یاریزانه‌كه ئاماده‌بوون.
بۆنوچی له هاوینی رابردوو به‌هۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری ریزه‌كانی یوڤێنتۆسی جێهێشت، به‌ڵام له‌پێناو گه‌رانه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی بڕیاریدا مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
بۆنۆچی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی باری له 2010 به هه‌شت ملیۆن یۆرۆ روییكرده یوڤێنتۆس، دوای تێپه‌ڕاندنی 7وه‌رزه ریزه‌كانی خانمه‌پیره‌كه‌ی جێهێشت و به 45 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌یسی میلان كرد، دوای یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه، ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه یوڤێنتۆس.
