به فه‌رمی ئێركسن ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی ره‌تكرده‌وه
"هێشتا نه‌بۆته راهێنه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له خۆی و كچه‌كه‌ی كراوه"
سڤێن گۆران ئێركسنی سویدی به‌فه‌رمی وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی ره‌تكرده‌وه.
ئه‌م راهێنه‌ره سویدیه له رۆژانی رابردوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له توركیا كۆبووه‌وه و ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شكرا، به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه بۆ لایه‌نی دارایی و رێكسختنی تیپه‌كه دوای لێبوردنی كرد و وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی ره‌تكرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه غالب زاملی ئه‌ندامی لێژنه‌ی راسپێردراو بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه رایگه‌یاند ئه‌م بڕیاره‌ی ئێریكسن به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بووه له خۆی و كچه‌كه‌ی بووه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات جاری یه‌كه‌م نییه هه‌ڕه‌شه له راهێنه‌رانی بیانی ده‌كرێت و هه‌وڵده‌ده‌ن راهێنه‌ره سویدیه‌كه رازی بكه‌ن به وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی عێراق رازی ببێت.