ئه‌فسه‌رێكی عێراقی یه‌كێك له هه‌ڵه كوشنده‌كانی سه‌ددام ئاشكرا ده‌كات
دوای 27 ساڵ

K24 - هه‌ولێر:
(قوسه‌ی موعته‌سه‌م)، ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای عێراق، كه به‌شداربوو و شایه‌تحاڵێكی داگیركردنی كوه‌یت بوو له لایه‌ن عێراقه‌وه، ئاشكرای ده‌كات، داگیركردنه‌كه یه‌كێك بوو له هه‌ڵه كوشنده‌كانی سه‌ددام حوسێن.
ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیكی رووسی له زاری ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشووی سوپای عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، داگیركردنی كوه‌یت پێشبینی كرا‌و نه‌بوو و بڕیارێكی له ناكاو بوو.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپا باس له‌وه ده‌كات، راسته عێراق به درێژایی چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ر سنووره‌كانی باشووری وڵات، كێشه و ناكۆكی له‌گه‌ڵ كوه‌یت هه‌بوو، به‌ڵام بڕیاری داگیركردنه‌كه، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بوو.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تاده‌هات كوه‌یت سنووره‌كانی له باشووره‌وه ده‌هێنایه پێش بۆ ناو خاكی عێراق، تا گه‌یشته نزیك ناوچه‌كانی خور عه‌بدوڵڵا، به‌ڵام ئه‌وه نه‌ده‌بوو بڕیاری داگیركردنی وڵاتێكی لێ بكه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها روونی ده‌كاته‌وه، به بڕیاری هێرشكردن و چوونه ناو وڵاتی كوه‌یت، وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی سوپا، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان شۆك بوونه.
قوسه‌ی بڕیاره‌كه، به بڕیارێكی خێرا و له ناكاو و دیراسه‌تنه‌كراو وه‌سفكرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی داگیركردنی كوه‌یته‌وه بیانوو درایه ده‌ست ئه‌مه‌ریكا تا بێته عێراق و ناوچه‌كه.
له 2ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1991، رژێمی دیكتاتۆری سه‌ددام حوسێن، بڕیاری داگیركردنی كوه‌یتی ده‌ركرد و هه‌ر له هه‌مان رۆژدا، تانكه‌كانی عێراق چوونه ناو كوه‌یت و ماوه‌ی شه‌ش مانگ تێیدا مانه‌وه.
ا. م