وێنه‌كانى ژيان له چاوى ئه‌وانه‌ى تووشى نه‌خۆشى كورتبينى بوون ببينه
هه‌وڵيداوه وێنه‌كانى روون نه‌كاته‌وه و به جۆرێك بيانكێشێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له پشت جامێكى ته‌ڵخه‌وه بن
K24 – هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار فيليب بارلوو، له باشوورى ئه‌فريقا، ژماره‌يه‌ك تابڵۆى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستاگرام نمايشكرد، كه وێنه‌ى ديمه‌نى ئاسايى بوون و هه‌وڵيداوه له چاوى ئه‌و كه‌سانه‌وه بيانكێشێت، كه تووشى نه‌خۆشى كورتبينى بوون.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كاتێك وێنه‌ى كه‌س و باڵه‌خانه و شهقامهكانى كێشاوه، هه‌وڵيداوه وێنه‌كانى روون نه‌كاته‌وه و به جۆرێك بيانكێشێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له پشت جامێكى ته‌ڵخه‌وه بن.
له هونه‌رى فۆتۆگرافيدا، ئه‌و كاريگهرييانهى بينين پێيان ده‌وترێت (bokeh) كه له زمانى ژاپۆنيدا ماناى شاراوه، ناديار ده‌گه‌يه‌نێت.