كوردانی سۆڤیەت خۆیان رێكدەخەنەوە
کۆنفرانسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو دهست پێدەكات
K24 - مۆسكۆ
بڕیارە ئەمڕۆ له رووسیا کۆنفرانسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو دهست به كارهكانی بكات.
كنیاز ئیبراهیم، سهرۆكی فیدراسیۆنی كۆمهڵه كوردییهكانی وڵاتانی سۆڤیهت، به كوردستان24 رایگهیاند، لەکۆنفرانسەکەدا نوێنەران و کەسایەتیە دیارەکانی کوردانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو و بهشێك له وڵاتانی ئهورووپا، هەروەها بەرپرس و چەند کەسایەتێکی ناسراوی هەر چوارپارچەی کوردستان بهشداردهبن.
گوتیشی، لەو کۆنفرانسەدا گفتوگۆدەکرێت لهبارهی یەکگرتنی سەرجەم رێکخراوە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو لە چوارچێوەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کوردانی سۆڤیەتدا.
ھ.م