بەوێنە.. سامپدرۆیا بەفەرمی گواستنەوەی رۆناڵدۆی بۆ ریزەکانی راگەیاند

سامپدرۆریا بەم گرێبەستە هەمووانی شۆک کرد

یانەی سامپدۆریای ئیتالی بەفەرمی گواستنەوەی رۆناڵدۆی بۆ ریزەکانی راگەیاند، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری نوێی یانەی یۆڤێنتۆس نا، بەڵکو رۆناڵدۆ ڤیێرای یاریزانی لاوی ئینگلیزی.

یانەی سامپدۆریای ئیتالی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر مقۆمقۆیەکی گەورەی دروستکرد، کاتێک بە هەمان شێوازی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی گواستنەوەی رۆناڵدۆی بۆ ریزەکانی راگەیاند، بۆیە ئەم تویتە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، چونکە بەشێک لە هەوداران وایان زانی رۆناڵدۆی پۆرتوگالی پەیوەندی بەو یانەیە کردووە.

ئەدمینی هەژمارەکەی سامپدۆریا بەهەمان شێوازی یۆڤێنتۆس ناوی رۆناڵدۆی کردووە دیزاینێکی تایبەت و لە تویتەکەی نووسیویەتی 'سامپدۆریا گرێبەستی لەگەڵ رۆناڵدۆ واژوو کرد'، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات رۆناڵدۆ ڤیێرای یاریزانی لاوی ئینگلیزی گرێبەستەکەی واژووکردووە، نەوەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە سەرەتای ئەم هاوینە بەرامبەر 117 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یۆڤێنتۆسەوە کرد.

رۆناڵدۆ ڤیێرا یاریزانی هێلی ناوەڕاستی هەلبژاردەی خوار 21 ساڵانی ئینگڵاندە و بەرامبەر 6,2 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە سامپدۆریاوە کردووە، تویتی راگەیاندنی گرێبەستەکەشی بەهۆی فێڵەکەوە لە ژمارەی فۆلۆوەرسەکانی تویتەری فەرمی سامپدۆریا زیاتر لایکی بۆ هاتووە.

تویتەکەی سامپدۆریا لە کاتی راگەیاندنی گواستنەوەی رۆناڵدۆ ڤیێرا
تویتەکەی سامپدۆریا لە کاتی راگەیاندنی گواستنەوەی رۆناڵدۆ ڤیێرا