سیدۆرف بەفەرمی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی کامیرۆن دەستنیشانکرا

پاتریک کلایڤێرت لە کامیرۆن دەبێتە یاریدەدەری راهێنەر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیڕۆن بەفەرمی کلارێنس سیدۆرفی هۆڵەندی وەکو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەی دەستنیشانکرد.

دوای ئەوەی کامیرۆن و سڤێن گۆران ئێریکسۆنی راهێنەری سویدی نەگەیشتنە رێککەوتن، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیڕۆن بەفەرمی کلارێنس سیدۆرفی راهێنەری پێشووی دیپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیای ئیسپانی وەکو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەی دەستنیشانکرد، پاتریک کلایڤێرتی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەنداش وەکو یاریدەدەری راهێنەری لەگەڵ سیدۆرف کار دەکات.

هێشتا ماوەی گرێبەستەکەی دوو راهێنەرە هۆڵەندییەکە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام ئەرکی سیدۆرفی 42 ساڵان راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی کامیڕۆن دەبێت لە جامی نەتەوەکانی ئەفریکای 2019 کە کامیڕۆن میوانداریی دەکات. پێشبینی دەکرێت لەم مانگە کامیڕۆنی پاڵەوانی پێنج وەشانی جامی ئەفریکا ماوە و بڕی گرێبەستەکەی سیدۆرف و یاریدەدەرەکەی ئاشکرا بکات