یه‌كه‌مین لێدوانی ڤیدال دوای په‌یوه‌ندیكردنی به بارسێلۆنا
په‌یامێكی بۆ بایرن میونشن و بارسێلۆنا ده‌نێرێت
دوای ئه‌وه‌ی ئارتورۆ ڤیدال به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، په‌یامێكی بۆ یانه‌ی بایرن میونشی پێشووی نارد و ئاماژه‌ی به یانه نوێیه‌كه‌شی كرد.
ئێواره‌ی دوێنێ بارسێلۆنا به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ڤیدالی له بایرن میونشنه‌وه بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا بێت گرێبه‌سته‌كه‌ی به 19 ملیۆن یۆرۆ واژۆ كراوه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵه و له هاوینی 2021 كۆتایی دێت.
ئارتورۆ ڤیدال له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌ك یاریزانی نوێی بارسێلۆنا راگه‌یاندراوێكی كورتی بڵاو كرده‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: سووپاسی بایرن میونشن ده‌كه‌م كه ده‌رفه‌تێكی باشیان بۆ ره‌خساندم و ئه‌زموونێكی گه‌وره‌م وه‌رگرت و سووپاسی هانده‌رانی یانه باڤارییه‌كه ده‌كه‌م.
ڤیدالی 31 ساڵ ده‌شڵێت: به‌هۆی ده‌ركه‌وتن و ده‌رفه‌تدانی بایرن میونشن توانیم سه‌رنجی بارسێلۆنا بۆخۆم راكێشم و به‌ره‌و ململانێیه‌كی دیكه‌ی وه‌رزشی گه‌وره هه‌نگاو بنێم.
ئارتورۆ ڤیدال 124 یاری له بۆندزلیگا كردووه و 22 گۆڵ و 18 ئاسیستی بۆ هاوڕێیه‌كانی كردووه، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات له ئینته‌ر میلان زۆر نزیك بوو، به‌ڵام دواتر به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 9 ملیۆن یۆرۆ بووه چواره‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنا دوای (ماڵكۆم، ئارسه‌ر میلۆ و كلیمێنت لینلێت).