به‌وێنه.. ئافره‌تانی جندرێس له‌دژی گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن راپه‌ڕین
خۆپیشانده‌رانی جندرێس: جگه له‌كورد عه‌فرین بۆ هیچ كه‌سێك نییه.. بۆده‌ره‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ئافره‌تانی شارۆچكه‌ی جندرێسی سه‌ر به شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندانێكیان له دژی گروپه میلیشیا چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسینی سووریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتگیری ده‌كرێن، رێكخست و به سه‌دان ئافره‌ت له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌شدار بوون.
له ماوه‌ی مانگێكدا كه ئه‌مه سێیه‌م خۆپیشاندانی له‌مجۆره‌یه له سنووری شاری عه‌فرین ساز ده‌كرێت، ئه‌مڕۆش خۆپیشانده‌ران له په‌یامێكدا سه‌ركۆنه‌ی ره‌فتاره‌كانی چه‌كدارانی گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان كرد و درووشمی "نه‌فره‌ت له ده‌ستدرێژیكاران و تاڵانچیان و ئه‌وانه‌ی ویژدانیان فرۆشتووه و هیچ مرۆڤایه‌تییان تێدا نییه"، به‌رزكردووه.
خۆپیشانده‌ران دووپاتیانكرده‌وه، "ئیتر بێده‌نگ نابین و چه‌كه‌كانتان نامانتۆقێنن، ئه‌و چه‌كه‌ی به‌ده‌ست ئێوه‌یه ئه‌ركێكی هه‌ڵه راده‌په‌ڕێنێت و له‌جیاتی شۆڕش سه‌رجه‌م گروپه‌كان به‌و چه‌كانه له سنووری عه‌فرین روویان له سته‌مكاری كردووه، به‌تایبه‌ت له جندرێس".
خۆپیشانده‌ران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "گروپه میلیشیاكان له جندرێس ده‌ستیان به كاری چه‌ته‌یی كردووه و له‌لایه‌ك كه‌سانی نه‌خۆش، په‌ككه‌وته، به‌ساڵاچوو ده‌ستگیرده‌كه‌ن و دواتر به‌پاره ئازادیان ده‌كه‌نه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته دزینی سامان و ئۆتۆمۆبیلی هاووڵاتیان و به‌تاڵانبردنی ماڵ و موڵكی خه‌ڵكی به‌شه‌و، جگه له تۆقاندنی دانیشتوانی ناوچه‌كه به ته‌قه‌كردن له ماڵه‌كانیان".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یاندا ئافره‌تانی خۆپیشانده‌ر دووپاتیان كرده‌وه، "نابێت له‌سه‌ر خاكه كوردییه‌كه‌مان بمێنن، په‌نا به‌خودا چۆن ئه‌و سته‌مكار و داگیركارانه‌ی پێش ئێوه‌مان له‌سه‌ر خاكی خۆمان ده‌ركردوون، به‌هه‌مان شێوه چاره‌نووسی ئێوه‌ش ده‌كردنه و هیچ كه‌سێك له عه‌فرین نامێنێته‌وه ته‌نیا كورد نه‌بێت".
H.B



