مووچه‌كه‌ی كریستیانۆ خولی ئیتاڵیای تۆقاندووه
مووچه‌كه‌ی كریستیانۆ له نێوان ئه‌ستێره‌كانی سێریا ئه‌ی ترسناكه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌هۆی مووچه‌كه‌ی جیاوازییه‌كی ترسناكی له نێوان ئه‌ستێره‌كانی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا دروست كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی 105 ملیۆن یۆرۆ و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد.
به‌مه‌ش كریستیانۆ بووه یه‌كه‌م یاریزان له مێژووی خوله‌كه ساڵانه ئه‌م بڕه پاره‌یه وه‌ربگرێت. له كاتێكدا خاوه‌نی دووه‌م زۆرترین مووچه‌ی ساڵانه گۆنزالۆ هیگواینه كه‌پێشتر له یوڤێنۆتس 8 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه وه‌رگرتووه، كه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌م یاریزانه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌یسی میلان كرد.
له پله‌ی سێیه‌مین پاوڵۆ دیبالا دێت خاوه‌نی سێیه‌مین زۆرترین مووچه‌ی ساڵانه‌یه له مێژووی سێریا ئه‌ی، له كاتێكدا ساڵانه 7 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
له پله‌ی چواره‌م دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئه‌یسی میلان دێت كه مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی 6 ملیۆن یۆرۆیه.
له پله‌ی پێنجه‌م لیۆناردۆ بۆنۆچی دێت، كه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 5.5 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕاوه‌ته یوڤێنتۆس. ماورۆ ئیكاردی كاپتنی ئینته‌ر میلان به مووچه‌ی ساڵانه 5 ملیۆن یۆرۆ پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، جیاوازی مووچه‌ی ساڵانه‌ی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كانی ئێستا و پێشووی خولی ئیتاڵیا ریكۆردێكی ترسناكی دروست كردووه.