تەعریب بەرۆکی کورد بەرنادات

به‌غدا بڕیارێكی دیكه‌ی له‌ دژی كورد ده‌ركرد

K24 - هه‌ولێر:

تەعریب بەرۆکی کورد بەرنادات و هێواش هێواش خەریکە پەل دەهاوێت بۆ قووڵایی ناوچە کوردستانیيەکان.

دوای پەڵکانە و دووبز و چەند ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژئاوا،  ئەمجارەیان بەرەو رۆژهەڵات و باکووری کەرکووک درێژبووه‌تەوە کە سنووری شارەدێی لەیلان و قادرکەرەم و قەرەهەنجیر و شوان دەگرێتەوە.

 بەبڕیارێکی بەغداو بە پاڵپشتی ئیدارەی دوای شازدەی ئۆکتۆبەر دەیانەوێت دەست بەسەر شەش سەد هەزار دۆنم زەوی کورددا بگرن ، کوردستان24چووەتە گووندی تەرجل لە سنووری شارەدێی لەیلان و دەردە دڵی جووتیاران دەخاتە ڕوو.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش رایده‌گه‌یه‌نێت، کێشەکانی کەرکووک ئاڵۆزن و کۆمەڵێک یاسا و رێسای پەیوەست بەو کێشانە هەیەو هیوادارن لەو چوارچێوەیەداچارەسەربکرێن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمە وەکو وەزارەت بەرپرسیارین لە جێبەجێکردنی ئەو سیستەمەی بۆمان دانراوە، ئێمە هیچ نووسراوێك دەرناکەین، بەڵکو ئەو نووسراوانە جێبەجێ دەکەین کە لە دادگاوە بۆمان دێت، بەدەر لەم ڕێنماییە ئێمە ڕێگەمان پێنەدراوە نووسراو ئاراستەی هیچ کەس و شوێنێک بکەین کە بڕیاری دادگای لەسەر نەبێت، چونکە ئەوە پەیوەستە بە ماف و مووڵکی خەڵکەوە".

ا. م