كابووسێكی ترسناك له چامپیۆنزلیگ چاوه‌ڕوانی لیڤه‌رپوول ده‌كات
میدیاكانی بریتانیا ئه‌م پێشهاته به مه‌ترسی بۆ لیڤه‌رپوول ده‌زانن
به گوێره‌ی پێشهاتی پاڵاوتنی یارییه‌كانی چامیپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو بێت، ره‌نگه لیڤه‌رپوول له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا بكه‌وێته كۆمه‌ڵه‌ی مه‌رگ.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول وه‌رزی رابردوو پله‌ی چواره‌می پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێنا و راسته‌وخۆ بلیتی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتووی بڕی.
به گوێره‌ی نوێترین پۆلێنی نوێی یوێفا كه تایبه‌ت به یانه به‌شداربووه‌كانی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو بڵاو كراوه‌ته‌وه، لیڤه‌رپوول له ئاستی سێیه‌م بۆ به‌شداریكردن له چامپیۆنزلیگ دێت، به‌مه‌ش ره‌نگه بكه‌وێته گرووپێك ریال مه‌درید، دۆرتمۆند یان ئینته‌ر میلانی تێدا بێت.
به گوێره‌ی پۆلێنی یوێفا، ئه‌گه‌ر یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالی كه وه‌رزی رابردوو پله‌ی دووه‌می له خولی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و به‌شداریی له یارییه‌كانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن له چامپیۆنزلیگ ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی سه‌ربكه‌وێت ده‌ربكرێت، ئه‌وا لیڤه‌رپوول ده‌چیته ئاستی دووه‌می یانه به‌شداربووه‌كانی چامپیۆنزلیگ.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئه‌گه‌ر له ئاستی دووه‌م بێت، پێشبینی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یانه‌كانی تۆتێنهام، دۆرتمۆند، یان رۆما بكه‌وێته یه‌ك گرووپ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، بایرن میونشن و مانچێسته‌ر سیتی له ئێستاوه له ئاستی یه‌كه‌م ده‌ستنیشان كراون.
هانده‌رانی لیڤه‌رپوول هیوایه‌كیان هه‌یه و ئه‌ویش نزا ده‌كه‌ن یانه‌كه‌یان بكه‌وێته گرووپێكی ئاسان و له‌گه‌ڵ یانه‌كانی (سیسكا مۆسكۆ، ڤیكتۆریا پلزن، یان پۆرتۆی پورتوگالی) یاری بكات.
بڕیاره له 30 ئه‌م مانگه به فه‌رمی تیروپشكی وه‌رزی نوێی چامپیۆنزلیگ رابكێشرێت.