به ڤیدیۆ... مانچێسته‌ر سیتی بووه پاڵه‌وانی جامی قه‌ڵغانی خێرخوازی
ئه‌گوێرۆ بووه یه‌كه‌م یاریزان له مێژووی مانچێسته‌ر سیتی ئه‌م كاره بكات
له یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن، چێڵسی و مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی جامی قه‌ڵغانی خێرخوازی به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا كۆتایی هات و هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ تۆماری كرد.
له خوله‌كی 13 ئه‌گوێرۆ گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات، دواتر له خوله‌كی 58ـی گێمی دووه‌م ئه‌گوێرۆ گۆڵی دووه‌میشی زیاد كرد.
ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له 15/8/2011 یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی بۆ مانچێسته‌ر سیتی تۆمار كرد، دیسان له 15/8/2018 گۆڵی ژماره 200ـی له‌گه‌ڵ مان سیتی كرد.
ـ ئه‌گوێرۆ تاكه یاریزانه له مێژووی مانچێسته‌ر سیتی 200 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری نوێی چێڵسی له یه‌كه‌مین یاری فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ناسناوێكی له‌ده‌ستدا.
ـ ریاز محه‌ره‌ز هێرشبه‌ری جه‌زائیری نوێی یانه‌ی مانسیتی له یه‌كه‌مین یاری له‌گه‌ڵ سیتیزن ناسناوێكی به‌ده‌ستهێنا.
.jpg)