یوڤێنتۆس له فرۆشتنی درێسی كریستیانۆ ریكۆردی تۆمار كرد
له ههر خولهكێك 2 درێسی كریستیانۆ دهفرۆشرێت
خواستی هاندەرانی یانەی یۆڤێنتۆس بەرپرسانی ئەم یانەی ناچار کردووە کە داوا لە کۆمپانیای ئادیداس بکەن نزیکە 50 هەزار درێسی دیکەی کریستیانۆ رۆنالدۆ ئامادە بکەن، تاوەکو ئێستا بە بڕی نزیکە 6 ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆ درێسی دۆن فرۆشراوە و پێشبینیش دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بڕەکە بگاتە 55 تاوەکو 65 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامەی وەرزشی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا بلاویکردۆتەوە، دوای گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆس، خواست لەسەر درێسی ئەم یاریزانە بە جۆرێک بوو کە بەرپرسانی خانمە پیرەکە داوایان لە کۆمپانیای وەرزشی ئادیداس کرد کە 55 هەزار درێسی یاریزانی پۆرتوگالی دروست بکەن و لە هەر خولەکێکیشدا درێسێکی یاریزانی پۆرتوگالی فرۆشراوە و تاوەکو ئێستاش بیانکۆنێری نزیکەی 6 ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆیان لە فرۆشتنی ئەم درێسانە دەستکەوتووە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە وەرزی رابردوو ئەم یانەیە فرۆشتنی درێسی تەواوی یاریزانەکانیان 41 هەزار درێس بوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی رۆناڵدۆ خەریکە تەنها دوو ئەوەندەی درێسەکانی ئەم یاریزانە بفرۆشرێت و پێشبینیش دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بیانکۆنێری نزیکەی 55 تاوەکو 65 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی درێسی ئەم یاریزانە دەست بکەوێت.
لە رێکەوتنی نێوان یانەی یۆڤێنتۆس و کۆمپانیای ئادیداسدا هاتووە کە پشکێکی کەم بەم یانەیە بکەوێت و سوودەکەی بۆ ئەم کۆمپانیایە زیاتر، لە کاتێکدا کریستیانۆ رۆنالدۆ خۆی سپۆنسەری کۆمپانیای نایکە.
بەرپرسانی خانمە پیرەکە پێش دەستپێکردنی وەرزی ئەمسالی سێریائەی، بە هۆی خواستی زۆری کریاران، داواشیان لەم کۆمپانیایە کردووە کە نزیکەی 50 هەزار درێسی دیکەی دۆن ئامادە بکەن.
