كیلینی: به‌هاتنی كریستیانۆش بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ئاسان نییه
كیلینی داوا له هانده‌ران ده‌كات وا هه‌ست نه‌كه‌ن چامپیۆنزلیگیان مسۆگه‌ر كردووه

جۆرجیۆ كیلینی به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس په‌یامێك ئاراسته‌ی هانده‌ران و میدیاكان ده‌كات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه هاتنی كریستیانۆ گه‌وره مه‌كه‌ن و پێتانوا نه‌بێت چامپیۆنزلیگ بۆ یوڤێنتۆس مسۆگه‌ر ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی یوڤێنتۆس به 105 ملیۆن یۆرۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه گواسته‌وه، به‌مه‌ش چاودێران و رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی یوڤێنتۆس بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو به‌ربژێر ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی كریستیانۆ هاتۆته یانه‌كه‌یان كه له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوو 4 ناسناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا.
جۆرجیۆ كیلینی به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ده‌ڵێت: راسته هاتنی كریستیانۆ رووحێكی نوێ به‌به‌ر جه‌سته‌ی یوڤی ده‌كاته‌وه، هیوادارم پێنجه‌مین ناسناوی چامپیۆنزلیگ له كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس بباته‌وه.
كیلینی ده‌شڵێت: راسته كریستیانۆ هێز و وزه‌مان پێ ده‌به‌خشێ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كانیش ده‌بێت، به‌ڵام واهه‌ست نه‌كه‌ن بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان و چامپیۆنزلیگ ئاوها ئاسان بێت، پێموا هانده‌ران و میدیاكان زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆر له كریستیانۆ و بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ بۆ یوڤێنتۆس ده‌كه‌ن.