بارسێلۆنا به بڕیارێك له باره‌ی ڤیدال هانده‌رانی شۆك ده‌كات
"ڤیدال گه‌یشته بارسێلۆنا"
به گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، ئارتورۆ ڤیدال ئه‌مشه‌و گه‌یشتۆته هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و هه‌ر ئه‌مشه‌و پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، بارسێلۆنا بڕیارێكی سه‌یری داوه و به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران سبه‌ی دووشه‌ممه ئارتورۆ ڤیدال له یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌ناسێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، بارسێلۆنا بڕیاریداوه به‌هۆی مه‌ترسی باری ئاسایشی یاریگه له ده‌رگای دواوه‌ی یاریگه‌ی كامپ نوو ئارتورۆ ڤیدال بناسێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، سبه‌ی دووشه‌ممه، له كاتژمێر 1:30 به كاتی باشووری كوردستان ئارتورۆ ڤیدال له باره‌گای یانه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ ده‌كات، دوای نیو سه‌عات راسته‌وخۆ ده‌چێته نێو یاریگه‌ی كامپ نوو، پاشان له كاتژمێر 2:15 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ پرێس كۆنفرانسێك بۆ ئارتورۆ ڤیدال رێك ده‌خرێت.
ئارتورۆ ڤیدال 124 یاری له بۆندزلیگا كردووه و 22 گۆڵ و 18 ئاسیستی بۆ هاوڕێیه‌كانی كردووه، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات له ئینته‌ر میلان زۆر نزیك بوو، به‌ڵام دواتر به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 9 ملیۆن یۆرۆ بووه چواره‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنا دوای (ماڵكۆم، ئارسه‌ر میلۆ و كلیمێنت لینلێت.