یه‌كه‌مین لێدوانی ئارتورۆ ڤیدال وه‌ك یاریزای نوێی بارسێلۆنا
ڤیدال: هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی له پاڵ مێسی و سوارێز هه‌موو ناسناوه‌كان ببه‌مه‌وه
ئارتورۆ ڤیدال له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌یه‌وێت له پاڵ مێسی و سوارێز هه‌موو ناسناوه‌كان بباته‌وه.
ئارتورۆ ڤیدال شه‌وی رابردوو گه‌یشته شاری بارسێلۆنا و راسته‌وخۆ سه‌ردانی باره‌گای یانه نوێیه‌كه‌ی كرد و له ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا چه‌ند نماییشێكی به تۆپ كرد.
دواتر ئارتورۆ ڤیدال له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ پێگه‌ی فه‌رمی بارسێلۆنا گوتی: زۆر دڵخۆشم له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم ده‌ست به راهێنانه‌كان ده‌كه‌م، دڵخۆشم به‌وه‌ی درێسی یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگ ده‌پۆشم، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌سكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنم.
ئه‌وه خه‌ونه بۆ من هیوادارم ئامانجه‌كانم به‌ده‌ست بهێنم، بۆ ئه‌وه هاتووم بتوانم زۆرترین نازناوی زۆرترین پاڵه‌وانێتی ببه‌مه‌وه، ده‌مه‌وێت هه‌موو توانایه‌كم له یاریگه به‌كار بخه‌م، هه‌وڵده‌ده‌م هاوكاری هاوڕێكانم بكه‌م بۆ سه‌ركه‌وتن.
له ماوه‌ی ئه‌و 3 ساڵه‌دا هیوادارم هه‌رچی نازناو هه‌یه بیبه‌ینه‌وه، به جۆش و خرۆشم بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نیشت لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز و سێرخیۆ بۆسكێتس یاریی بكه‌م.
ئارتورۆ ڤیدالی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له بۆندزلیگا 124 یاری كردووه و 22 گۆڵ و 18 ئاسیستی بۆ هاوڕێیه‌كانی كردووه، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات له ئینته‌ر میلان زۆر نزیك بوو، به‌ڵام دواتر به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 9 ملیۆن یۆرۆ بووه چواره‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنا دوای (ماڵكۆم، ئارسه‌ر میلۆ و كلیمێنت لینلێت.