"ناوه‌رۆكی گرێبه‌ستی مۆدریچ له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان ئاشكرا ده‌بێت"
له دوای كریستیانۆ ده‌بێته دووه‌م گرانبه‌هاترین ئه‌ستێره‌ی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا
رۆژنامه‌یه‌ی كۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه كه ئینته‌ر میلان و لوكا مۆدریچ گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و میاتۆڤیچ كه پێشتر رۆڵی له چوونی مۆدریچ له تۆتێنهامه‌وه بۆ ریال مه‌درید هه‌بووه، هه‌ر هه‌مان كه‌س ئێستا سه‌ركردایه‌تی رۆیشتنی مۆدریچ بۆ ئینته‌ر میلان ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید 750 ملیۆن یۆرۆی كردۆته مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، به‌ڵام به گوێره‌ی بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه مۆدریچ ده‌توانێت بۆ یانه‌یه‌كی دیكه بگوازرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ئینته‌ر میلان ئاماده‌یه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆ مۆدریچ بگوازێته‌وه و تا 2022 له یانه‌كه بیهێڵێته‌وه، به‌مه‌ش له دوای كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌بێته دووه‌م گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، میاتۆڤیچ كه پێشتر یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه رۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی مۆدریچ ده‌گێرێت و پێشتر ئه‌م پیاوه كارئاسانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مۆدریچ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، ئێستا هه‌مان كه‌س نهێنی رۆیشتنی مۆدریچه بۆ ئینته‌ر میلان.