براوه‌كان له سووريا چييان ده‌وێت.. ديمه‌شق له نێوان كورد و توركدا كاميان هه‌ڵده‌بژێرێت
توركيا داواكارى ناكۆكى هه‌يه و لايه‌ك داواى لامه‌ركه‌زى بۆ سووريا ده‌كات، له لايه‌كى ديكه ده‌ڵێت نابێت ئه‌و مافه به كورد بدرێت

K24 – هه‌ولێر:
له ماڵپه‌ڕى ئێكسپرت ئونلاين، وتارێك له باره‌ى چاره‌نووسى ئيدلب بڵاوكراوه‌ته‌وه و نووسه‌ر له‌و بڕوايه‌دايه، دواى شكستى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى ئه‌ستانه له سوچى، سوپاى سووريا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت پرسه‌كه به شه‌ڕ يه‌كلا بكاته‌وه. ئه‌وه‌شى نووسيوه: داواكانى توركيا له سووريا دژ به يه‌كن و له لايه‌ك ده‌يه‌وێت ده‌سه‌ڵات بدرێته نه‌ياره‌كانى ئه‌سه‌د و له لايه‌كى ديكه ئه‌و داوايه بۆ كورد به ره‌وا نابينێت. ئه‌سه‌ديش چاوى له‌وه‌يه له‌گه‌ڵ كورد رێكبكه‌وێت و به‌ڵێنى لامه‌ركه‌زى پێداوون.
نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رى رووسى گيڤۆرگ ميرزايان، له وتاره‌كه‌يدا نووسيويه‌تى:
نوێنه‌رانى ئێران و رووسيا و توركيا له سووچى بۆ تاوتوێكردنى چاره‌نووسى ئيدلب كۆبوونه‌وه.
توركيا نايه‌وێت ئه‌و خاكه‌ى سووريا بۆ ماوه‌يه‌كى ناديار داگير بكات، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ناشيه‌وێت به خۆڕايى و بێ به‌رامبه‌ر له سووريا بچێته ده‌ره‌وه.
ئه‌و مه‌رجانه‌ى ئه‌نقه‌ره دايناوون له يه‌ك كاتدا دژ به‌يه‌كن و ناكۆكن له‌گه‌ڵ يه‌كديدا.
له لايه‌كه‌وه توركيا ده‌يه‌وێت كه‌ناڵى تايبه‌ت به پاراستنى هه‌ژموونى خۆى له سووريا بۆ دواى شه‌ڕ بهێڵێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش داوا ده‌كات ماف و ده‌سه‌ڵات بدرێت به ئيداره ناوچه‌ييه‌كان.
له لايه‌كى ديكه‌وه توركه‌كان نايانه‌وێت ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵاتانه بدرێت به كورده‌كانى سووريا.
زۆر ئه‌سته‌مه داواكارى توركيا بهێنرێته دى. ليژنه‌ى ده‌ستوورى ده‌ستى به كاره‌كانى كردووه.
هيچ كه‌س نازانێت چۆن كورده‌كان له پرۆسه‌ى لامه‌ركه‌زى ئيدارى دووربخرێنه‌وه.
ئێرانييه‌كان سوور نيين له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له ناوچه‌كانى ژێر هه‌ژموونى توركيان.
ئه‌نجامى ئه‌وه‌ش له سوچى هاته دى، هه‌ريه‌ك له ئێران و رووسيا و توركيا رازيبوون به شێوه‌يه‌كى كاتى هێرشى سه‌ر ئيدلب رابگيرێت.
هه‌روه‌ها رێككه‌وتن، رێگه به توركيا بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌ناو به‌رێت، كه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات رووبه‌ڕووى ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى بوونه‌ته‌وه.
چاره‌سه‌رى مامناوه‌ند، وا مه‌زنده ده‌كرێت، زۆر درێژه نه‌كێشێت.
يه‌كه‌م: چونكه توركيا تا ئێستا ده‌سته‌وه‌ستانه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه.
دووه‌م: ديمه‌شق ده‌ستيكردووه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورده‌كان له باره‌ى ئاشته‌وايى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ڵێنى لامه‌ركه‌زى.
ئه‌گه‌ر توركه‌كان نه‌يارى ئه‌و پرۆسه‌يه بن، ئه‌وا بژارى نێوان چاره‌سه‌رى مامناوه‌ندى له‌گه‌ڵ كورده‌كان و رازيكردنى توركيا، به دڵنياييه‌وه سوورييه‌كان كورده‌كان هه‌ڵده‌بژێرن نه‌ك تورك.
شه‌ڕى ناوخۆ له سووريا به‌ره‌و كۆتاييه. به كۆتايهاتنى شه‌ڕ هه‌ڵوێست و پێگه‌ى ئێران و رووسيا به‌هێز ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێست و هه‌ژموونى توركيا لاواز ده‌بێت.
له لايه‌كى ديكه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ردۆغان و رۆژئاوا رووه و ئاڵۆزييه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى توركيا بكه‌وێته دۆخى نيمچه دابڕاو. هه‌ر بۆيه ره‌نگه نه‌يه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا و ئێران تێكبدات.
ره‌نگه كاتێك گرووپه تيرۆريستييه‌كان له بيابانه‌كان له‌ناو بران و هێز رووى له ئيدلب كرد، سوپاى سووريا له پايزى ئه‌مساڵ ده‌ست به هێرش بكات و توركيا بخاته لاوه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه روويدا، ئيدى سازشه‌كانى توركيا ئه‌و كاته هيچ به‌هايه‌كيان نابێت.
ئ.ر