سبەی کۆرتوا دەبێتە گۆڵپارێزی ریال مەدرید
سبەی دەگاتە مەدرید و پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت
سبەی پێنجشەممە کۆرتوا گەشتی مەدرید دەکات بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات.
دوای ئەوەی کیپا پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە کرد، ئێستا چێڵسی رازی بووە گڵۆپی سەوز بۆ کۆرتوا هەڵبکات، کە لە سەرەتای ئەم هاوینەوە ریال مەدرید چاوەڕێی رەزامەندی بلووزی دەکرد تاکو گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.
کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، سبەی پێنجشەممە ریال مەدرید چاوەڕێی گەیشتنی کۆرتوا دەکات تاکو لە فڕۆکەخانەی مەدریدەوە پێشوازیی لێبکەن و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بەفەرمی گواستنەوەی باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالی 2018 بۆ ریزەکانیان رابگەیەنن.
کەناڵە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، نرخی گرێبەستیەکەی کۆرتوا 35 ملیۆن پاوەند دەبێت و چوونی کۆڤاسیچ بە خواستن بۆ چێڵسیش بەشێک دەبێت لە گرێبەستەکەی کۆرتوا.