ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات له فيدراڵييه‌وه دابه‌زيوه بۆ "لامه‌ركه‌زى"
تا دوێنێيهكى نزيك، هه‌موو شتێكى ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له ديمه‌شق دابڕێت و پلهيهكى ديكه له سه‌ربه‌خۆيى نزيكبێتهوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به نزيكبوونه‌وه‌ى هێزه كوردييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان له ديمه‌شق و ده‌ستپێكردنى دانووستانى نێوان ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات و حكومه‌تى ديمه‌شق، شاره‌زاى رووسى ئه‌ندريه ئۆنتيكۆڤ، وتارێكى له رۆژنامه‌ى (ئيزڤستيا)ى رووسى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا باسى له‌وه كردووه، كورد ناچار بووه پرسى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ بخاته‌لاوه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
كورد له سووريا، تا دوێنێيهكى نزيك، هه‌موو شتێكى ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له ديمه‌شق دابڕێت و پلهيهكى ديكه له سه‌ربه‌خۆيى نزيكبێتهوه.
له ئێستاشدا، كورده‌كان له په‌يوه‌ندى به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ديمه‌شق و ئامانجيانه بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ داواكانيان.
ره‌نگه ئه‌وان ئێستا زۆر باش دركيان به‌وه كردبێت، كه هيچ كه‌سێك رازى نييه دان به فيدراڵيهتدا بنێت بۆ ئه‌وان. هه‌رچه‌نده ئه‌وان زۆر شه‌ڕيان كرد له پێناو ئه‌و داوايهدا. به‌ڵام نه ده‌سه‌ڵاتدارانى ديمه‌شق، نه توركيا و عێراق و ئێران كه كورد تێياندا ده‌ژين له‌گه‌ڵ ئه‌وه نيين ئه‌و داوايهيان جێبه‌جێ بكرێت.
ئێستا داواكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌يه، كه وه‌ك ئيلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له ديمه‌شق خستييه‌ڕوو، پرسى لامه‌ركه‌زى سووريايه. هه‌ندێك لايه‌نى ديكه‌ى بهرههڵستكاريش ئه‌و داوايهيان په‌سنده و ده‌كرێت هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه بخرێته به‌رده‌ست ليژنه‌ى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى نوێى سووريا.
جێى ئاماژه‌يه له سه‌ره‌تاى 2017دا رووسيا پڕۆژه‌يه‌كى بۆ ره‌شنووسى ده‌ستوورى نوێى سووريا له چوارچێوه‌ى كاره‌كانى كۆنگره‌ى ئه‌ستانه خسته‌ڕوو و تێيدا زۆرێك له‌و پرسانه‌ى خستبووه‌ڕوو، به‌ڵام هه‌رزوو نه‌ياره‌كانى ئه‌سه‌د كه‌وتنه ره‌خنه لێگرتنى و رووسيايان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى وڵاته‌كه‌يان وه‌رده‌دات و به‌و هۆيه‌وه پله به پله گهڵاڵهكهى رووسيا پشتگوێخرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڵگه‌نامه رووسييه‌كه ژماره‌يه‌ك پێشنيازى بنياتنه‌رى تێدا بوو، تێيدا لامه‌ركه‌زى وه‌ك بنه‌مايه‌ك كارى له‌سه‌ر كرابوو، بۆ پێكهێنانى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌رێمه‌كان كه هاوشێوه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پيرانه له په‌رله‌مان.
به گوێره‌ى مادده‌ى 40ى ئه‌و ره‌شنووسه، پێويسته ئه‌و كۆمه‌ڵانه پێكبهێنرێن له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى به‌شدارى نوێنه‌رى يه‌كه ئيدارييه‌كان و به‌شداريكردنيان له دانانى ياساكان.
هه‌روه‌ها له ره‌شنووسه‌كه‌دا، رووسيا پرۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆيى رۆشنبيرى و كلتوورى بۆ كورد پێشنياز كردبوو، له‌گه‌ڵ مافى به‌كارهێنانى هه‌ردوو زمانى كوردى و عه‌ره‌بى به يه‌كسانى.
له ره‌وشى ئێستادا بێگومان بژارى نموونه‌يى كورده‌كانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قورسه بوترێت له قۆناغى داهاتوودا ره‌وشيان له سووريا چۆن ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به هۆى هه‌ڵوێستى توركياوه، كه نايه‌وێت به هيچ شێوه‌يه‌ك گوێى له هيچ جۆره خۆبهڕێوبهرييهكى كورديى بێت و ته‌نانه‌ت دژى پێدانى مافى كلتوورى و رۆشنبيريشه به كورده‌كان.
ده‌ستكه‌وتى هه‌ره گرنگ، ئه‌وه‌يه له‌م چه‌ند هه‌فته‌يه‌ى دواييدا كورده‌كان بۆيان روون بووه‌ته‌وه كه له‌و ململانێيهى ئێستا ده‌گوزه‌رێت، ئه‌مه‌ريكا هاوپه‌يمانيان نييه، به‌ڵكو سووريايه و زوو بێت يان دره‌نگ ئه‌مه‌ريكاييه‌كان ده‌ڕۆن و ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ديمه‌شقه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر