سوودێكی نوێی ڤیاگرا دۆزرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ـی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، دوایین تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر حه‌بی ڤیاگرا ئاشكرایكردووه، جگه له‌وه‌ی ئه‌و حه‌بانه چاره‌سه‌ڕێكن بۆ لاوازی سێكسی لای پیاوان، سوودێكی دیكه‌ی ئه‌و حه‌بانه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، "به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه ماوه‌ی دوو ساڵه له زانكۆی كۆڵۆمبیا له نیۆیۆرك كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، حه‌بی ڤیاگرا ده‌كرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بینایی بۆ چاوی كه‌سانی نابیناش به‌كاربهێندرێت".
ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، نه‌ك ته‌نیا حه‌بی ڤیاگرا رێگری له تووشبوون به نابینایی ده‌كات، به‌ڵكو چاره‌سه‌رێكه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رووناكی بۆ چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه بیناییان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و تویژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سی نابینا ئه‌نجامدراوه، به‌جۆرێك بۆماوه‌ی دوو ساڵ رۆژانه 2 دنكه حه‌بی ڤیاگرا به‌و كه‌سه نابینایانه دراوه كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوون و، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چاره‌سه‌ربوونیان تێبینیكراوه.
توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ڤیاگرا ده‌بێته هۆی چالاكبوونی پیاڕۆییی خوێن له مولووله‌كان و ریشاڵه‌كانی چاو.
له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر "سوبها سیفابراساد" له زانكۆی شاهانه‌ی پزیشكی بۆ چاو ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سانی نابینا ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵام ده‌رنه‌جامه‌كان هانده‌رن بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بكرێن"، گوتیشی: "ئێستا ئێمه پێویستیمان به توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌وره‌تر هه‌یه، بۆئه‌وه له راستی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و تویژینه‌وه دڵنیا بین، كه له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجامدراوه".
ئه‌م ده‌ره‌نجامانه له‌كاتێكدان، له توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه، زیاتر له 600 هه‌زار هاووڵاتی به‌ریتانی به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشی و گرفتانه‌ی چاوه‌وه ده‌ناڵێنن، كه مه‌ترسی تووشبوون به نابیناییان لێ ده‌كرێت.
ڤیاگرا له ساڵی 1998ـه‌وه به‌رهه‌مهێندراوه و تائێستا به سه‌ركه‌وتووترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه دێته هه‌ژمار، كه كێشه‌ی لاوازی هه‌ستی سێكسییان هه‌یه، له‌كاتێكدا سه‌ره‌تا مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه بۆ ئه‌وه بوو كه گومانی لێده‌كرا ببێته چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، به‌ڵام به‌ڕێكه‌وت ئاشكرابوو كه ڤیاگرا چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌ستی سێكسییان لاوازه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی دڵیان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ڤیاگرا چاره‌سه‌رێكی بێ زیانه و كاریگه‌ری لابه‌لای له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ نییه، به‌ڵكو له چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی دیكه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌و حه‌بانه كراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ده‌بنه هۆی كه‌شه‌نگبوون و گرژبوونی هه‌رسێ جۆره ماسوولكه‌كانی له‌شی مرۆڤ "په‌یكه‌ره ماسوولكه، دڵه ماسوولكه و لووسه ماسوولكه"، بۆیه هه‌میشه پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ده‌رمانه به‌كارده‌هێنن، به‌ر له به‌كارهێنانی راوێژ به پزیشكی پسپۆر بكه‌ن.
H.B