کەمال کەرکووکی كرایە بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووك - گەرمیان

پارتی گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی دیكە دەكات

K24 - ھەولێر

لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی پارتی، كەمال كەركووكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە كرایە بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووك - گەرمیان.

لە رێوڕەسمێكدا كە بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە پۆستی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووك - گەرمیان رێكخرابوو. رێبوار یەڵدا، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی ئاماژەی بە رۆڵی سڵاح دەلۆ، بەرپرسی پێشووی ئەنجوومەنەكەدا و ئەوەی خستەڕوو، كە بەرپرسیاریەتی لەو سنوورە جیاوازە، چونكە دانیشتووانی ناوچەكە لە نەتەوە و مەزھەبی جیاواز پێكھاتوون.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڕانكاری لە مەكتەب و ئۆرگانەكانی راگەیاندبوو، لە رۆژانی رابردووشدا گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و لق و ئۆرگانەكانی دیكەی پارتی كرا.

ھ.م