ناوی كاندیدێكی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەتكرایەوە
"زیاتر لە 240 كاندید ئافرەتن"
K24 - ھەولێر
كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ناوی كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ رەتكراوەتەوە.
ژیار دزەیی، بەڕێوەبەری تۆماری قەوارە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "773 کاندید خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردووە، لەنێویشیاندا 241 ئافرەت هەن".
گوتیشی: "وردبینکردنی ناوی کاندیدان کۆتایی پێهاتووە و راپۆرتی خۆمان ئاراستەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران کردووە".
بەڕێوەبەری تۆماری قەوارە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشدا: "تەنیا ناوی كاندیدێك لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ پەسند نەکراوە و رەتکراوەتەوە".
ھ.م