كاری میدیایی له شاری كه‌ركووك قه‌ده‌غه ده‌كرێت
جبووری داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی كورد بگرنه به‌ر
K24- هه‌ولێر:
راكان جبوورى پارێزگارى سەپێندراوى کەرکوک نووسراوێکی ئاڕاستەی هێزە عێراقیەکان کردووە و داوای کردووە ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنە بەر, کە دەیانەوێت لە دوای 16ى ئۆکتوبەرەوە خۆپێشاندان بکەن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، لیستێک به واژووی ڕاکان جبوریهوه بڵاو بووه‌ته‌وه كه ناوی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی تێدایه و ئاڕاستەی هێزە ئەمنیەکان کراوە، بەڵام هێشتا دەزگا ئەمنیەکان هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی شاری كه‌ركووك ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، دۆخی ئه‌و شاره دوای 16ی ئۆکتوبەر بێ دەنگ کراوە و هیچ میدیاییەکیش ئازاد نیە و تاكه ڕۆژنامەنوسێکیش ناتوانێ بەئارەزووی خۆی کار بکات.
سه‌باره‌ت به‌و نووسراوه‌ی كه جبووری ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، كۆپییه‌كی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان 24 كه‌وتووه و له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌یخاته روو، كه تێیدا داوای كردووه رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسی شاره‌كه بگیرێته به‌ر.
رۆژنامه‌نووسانیش ئه‌م هه‌نگاوه‌ی جبووری به مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كه‌ن، چونكه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، كورد له‌و شاره جگه له قسه‌كردن هیچی دیكه‌ی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.
له‌كاتێكدا پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك كاری میدیایی قه‌ده‌غه كردووه، به‌هه‌مان شێوه كاری بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌م ئه‌و رێكخراوه سیاسیانه‌ی مۆڵه‌تیان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه. به‌رپرسێكی حزبیش له‌و شاره ده‌ڵێت: به‌رامبه‌ر بڕیار و راسپارده‌كانی جبووری هیچیان بۆ ناكرێت.
زۆربەی بۆچونەکان پێیان وایە، تەنها چارەسەر بۆ دۆخی کەرکوک یەکلایکردنەوەی چارەنوسێتی لە دانیشتنەکانی بەغدا، بەتایبەت لەم قۆناغه‌دا که پێشبینی ده‌كرێت گفتوگۆکانی کورد لەگەڵ بەغدا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق ده‌ستپێ بكه‌ن.
H.B