رۆژنامه‌يه‌كى ديمه‌شق: ئه‌مه‌ريكا له باكوورى سووريا خه‌ريكى درووستكردنى فڕۆكه‌خانه‌يه
ده‌نگۆى درووستكردنى فڕۆكه‌خانه‌يه‌كى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكى له باكوورى سووريا له ئارادايه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نى چاپى ديمه‌شق، بڵاويكرده‌وه، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه‌ى شه‌دادى سه‌ر به پارێزگاى حهسهكهى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا سه‌رقاڵى درووستكردنى فڕۆكه‌خانه‌يه‌كى سهربازيين.
رۆژنامه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، 150 بارهه‌ڵگر كه‌رسته‌ى بيناسازى و چه‌ك له سنوورى عێراقه‌وه گه‌يه‌ندراوه‌ته دێرزوور و شه‌دادى.
باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌مه‌ريكييه‌كان له باكوورى سووريا سه‌رقاڵى درووستكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى سهربازيين.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) رێگه‌يان به كاروانه ئه‌مه‌ريكييه‌كه داوه بچێته ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتيان.
هه‌روه‌ها باڵيۆزى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له به‌حره‌ين، وليه‌م روباك، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى مه‌ده‌نى ره‌ققه كه سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراته كۆبووه‌ته‌وه.
گه‌ياندنى ئه‌و كاروانه لۆجستييه بۆ ناوچه‌كانى باكوورى سووريا له كاتێكدايه شاندێكى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تى برێت ماكگۆڕك، نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له عێراقه‌وه، گه‌يشتووه‌ته باكوورى سووريا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌سه‌ده كۆبووه‌ته‌وه.
ئ.ر