گەنجانی کوردستان بۆ سەرۆک بارزانی: تەنیا تۆ سەرۆکمانی
له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان یادی له دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجان له شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی كوردستانه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، یادی له‌دایكبوونی بارزانی ده‌كه‌نه‌وه و په‌یامێكی تایبه‌تیش بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌نێرن و ده‌ڵێن: "تەنیا تۆ سەرۆکمانی".
مه‌سعوود بارزانی له رۆژی 16/8/1946 له شاری مهابادی پایته‌ختی كۆماری كوردستان له دایكبووه، زیاتر له 56 ساڵه خۆی به پێشمه‌رگه ده‌زانێت و ئه‌و ساڵانه‌یشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو و له نێوه‌نده هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له ئاستی سه‌رۆكی وڵاتان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، سه‌رۆك بارزانی هه‌ر وه‌ك پێشمه‌رگه خۆی ده‌ناساند و گه‌وره‌ترین شانازی به لایه‌وه پێشمه‌رگایه‌تییه.
گه‌نجان به شانازییه‌وه ئاماژه به رۆڵ و پێگه و كاریگه‌ریی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، له پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و میلله‌تی كورد، له به‌رامبه‌ر هه‌موو دنیا گوتی نه‌خێر و بۆ میلله‌ته‌كه‌ی گوتی به‌ڵێ.
گه‌نجان ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نن، سه‌رۆك بارزانی ئومێدی نه‌ته‌وه‌ی كورده وهه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكیش له ناوه‌نده سیاسی و دیپلۆماتییه‌كانی جیهان له پێناو كورد به‌رز ده‌نرخێنن.
یه‌كێك له سه‌روه‌رییه‌كان بۆ سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو له 25/9/2017 و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشاره ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌سه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام به‌رگه‌ی گرت و ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجامدرا.
له‌و باره‌یه‌وه، بارزانی له دوایین وتاریدا له كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "سه‌ركه‌وتن ئه‌وه‌بوو كه زیاتر له 93% خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییدا و رۆژێك دێت گه‌لی كوردستان به‌و مافه‌ی بگات، چونكه مه‌حاڵه ده‌ست له مافی سه‌ربه‌خۆبوون هه‌ڵبگرین و له‌سه‌ر ده‌می كاوه‌ی ئاسنگه‌ره‌وه تا ئێستا كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌بات ده‌كات".
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی كه بۆ یادی له‌دایكبوونی بارزانی هاتووه‌ته سه‌ر شه‌قام، ده‌ڵێت: "بارزانی پێناسه‌مانه".