په‌يه‌ده: ئه‌مه‌ريكا پشتيوانى دانووستانى كورد و ديمه‌شق ده‌كات
پێشنياز كراوه ناوچه‌كانى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كورد بكرێنه ناوچه‌ى دژه فڕين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى له سووريا (په‌يه‌ده) رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا پشتيوانى دانووستانى نێوان ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات و حكومه‌تى ديمه‌شق ده‌كات.
كه‌ناڵه ميدياييه‌كانى نزيك له په‌يه‌ده ئه‌وه‌يان دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت له داهاتوودا جێپێيه‌كى له سووريا هه‌بێت و تێيدا بمێنێته‌وه.
له ئێستادا ئه‌مه‌ريكا ژماره‌يه‌ك ناوه‌ند و پێگه‌ى سه‌ربازى له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له باكوورى سووريا دامه‌زراندووه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، سه‌رچاوه هه‌واڵييه‌كان له ئه‌مه‌ريكاوه ئه‌وه‌يان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته ره‌تيانكردووه‌ته‌وه له سووريا بكشێنه‌وه.
ئه‌مه‌ريكاييه‌كان پێيان وايه ئه‌گه‌رچى مه‌ترسى داعش له ناوچه‌كه‌ش نه‌مێنێ، به‌ڵام مه‌ترسى ئێران پێويستى به مانه‌وه‌يه له خاكى سووريا بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌يه‌وه رێگرى له فراوانبوونى هه‌ژموونى ئێران بگيرێت.
هاوكات ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش بڵاوبووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ريكا به نيازه ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و په‌يه‌ده بكاته شوێنێكى پارێزراو و قه‌ده‌غه‌ى ئاسمانى به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بسه‌پێنێت.
به‌رپرسانى په‌يه‌ده له‌و بڕوايه‌دان ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا ئه‌و بڕياره بدات، ئه‌وا ناوچه‌كه‌يان له هه‌ر ده‌ستدرێژييه‌كى ناوخۆيى و ده‌ره‌كى پارێزراو ده‌بێت.
ئاڵدار خه‌ليل، يه‌كێك له به‌رپرسانى په‌يه‌ده به سايتى عه‌ره‌بى 21ى راگه‌ياندووه، ئه‌و پێشنيازه تايبه‌ته به ئه‌مه‌ريكاييه‌كان و ئێمه هيچ زانيارييه‌كمان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردن يان ره‌تكردنه‌وه‌ى نييه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى كورديش به سايته‌كه‌ى راگه‌ياندووه، ئه‌و پێشنيازه كارتێكى ئه‌مه‌ريكاييه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ى رژێمى سووريا سازش بۆ ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات بكات، كه ئێستا هه‌ردوولا له گفتوگۆدان.
ئه‌و سايته بڵاويشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت ناوچه‌كه رێكبخاته‌وه و پاڵ به رژێمه‌وه بنێت تا سازش بۆ كورده‌كان بكات.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى هۆز و عه‌شيره‌ته‌كانى سووريا، مزڕ حه‌ماد ئه‌سعه‌د رايگه‌ياندووه، مه‌به‌ستى ئه‌مه‌ريكا له هێنانه به‌رباسى ئه‌و پێشنيازه فشارخستنه سه‌ر توركيا بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكات له له‌شكركێشى توركه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى هێزه كوردييه‌كان به‌ڕێوه‌يان ده‌به‌ن.
روونيشيكرده‌وه، پێشنيازه‌كه دواى ئه‌وه هاتووه‌ته به‌ر باس كه گرژى له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ريكا و توركيا درووست بووه.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بى21
ئ.ر