یه‌په‌گه به‌شداری شه‌ڕی ئیدلب ناكات
گوتەبێژی یەپەگە: رژێمی سووریا به‌بێ رێككه‌وتن ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) نووری مه‌حموود، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگەیاند، ئه‌وان وه‌ك یه‌په‌گه به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب ناكه‌ن.
گوتیشی: "وڵاتانی وه‌ك رووسیا و ئێران و توركیا، ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان باسی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كه‌ن".
له باره‌ی دانووستانی نێوان ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات و رژێمی سووریا نووری مه‌حموود، گوتی: "رژێمی سووریا به‌م شێوازه‌ی ئێستا و به‌بێ رێككه‌وتن، ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانی باكووری سووریا، دەبێ گەرەنتی بدات لە پاراستنی مافی گەلان لە سەرووی ھەمووشیانەوە مافی گەلی كورد".
ھ.م