ته‌پڵى شه‌ڕێكی نوێ له سووریا لێده‌درێت
هێزه‌كانی حكوومه‌تی دیمه‌شق به‌سه‌ر سێ میحوه‌ردا دابه‌ش ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
سوپای سووریا هێز و پێداویستی نوێی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هێڵه‌كانی پیشه‌وه‌ی شاری ئیدلب ده‌كات، كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن گروپه میلیشیاكانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و هێزانه سه‌ر به فیرقه‌ی چواری هێزه‌كانی نوخبه‌ن، به ته‌واوی چه‌ك و پێداویستی وه‌ك تانك، زریپۆش، تۆپخانه و كاتیۆشا و مووشه‌كه‌وه به‌ره‌و ئیدلب به‌ڕێكه‌وتوون.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، بڕیاره ئه‌و هێزانه‌ی سوپای سووریا له سێ میحوه‌ری جیاوازه‌وه رووبه‌ڕووی میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری ببنه‌وه، ئه‌وانیش حه‌ما، لازقیه و ریف ئیدلبی باشوورن.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه پرسی ئیدلب بووه‌ته گه‌رمترین بابه‌تی نیگه‌رانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی سووریا، له‌كاتێكدا سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا هۆشدارییان له‌ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ئیدلب دایه هێزه‌كانی سوپای سووریا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا وه‌ڵامێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی دایه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پشتگیری ده‌كرێن به‌نیازن ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بقۆزنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی دواتر تۆمه‌ته‌كه‌ی بخه‌نه ئه‌ۆستۆی حكوومه‌تی دیمه‌شق، تاوكو بیكه‌ن به پاساوێك بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرش بكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا.
H.B