به ڤیدیۆ.. بزانه دوای سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی چێڵسی چی روویدا
هازارد به پلانه‌كانی مارویسسیۆ ساری سه‌رسامه

له گه‌ری سێیه‌می پرێمه‌رلیگ یانه‌ی چێڵسی سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به راهێنه‌رایه‌تی ماوریسسیۆ ساری تۆمار كرد، له دوایین یاری كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆتایی هات جلشینه‌كانی له‌نده‌ن به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستیان به نیوكاسڵ هێنا.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام رووداوه گه‌رم و گۆڵه‌كان له چاره‌كی كۆتایی یارییه‌كه روویدا، سه‌ره‌تا ئیدین هازارد له خوله‌كی 76 له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له خوله‌كی 83 خۆزێ لویس سامارتین ئه‌نجامه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر بۆ نیوكاسڵ یه‌كسان كرده‌وه، دواتر ماركۆس ئالۆنسۆ لێدانێكی به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆڵ نیوكاسڵ كرد و دی ئه‌ندرێ یدلین یاریزانی نیوكاسڵ ئاراسته‌ی تۆپه‌كه‌ی بۆ نێو تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی خۆیان گۆڕی و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی به چێڵسی به‌خشی.
له دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی، ئیدین هازارد كاپتنی یانه له‌نده‌نییه‌كه سه‌رسامی خۆی به پلان و ته‌كتیكی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌یان ده‌ربڕی و گوتی: دڵخۆشم به ماوریسیۆ ساری كه توانیویه‌تی ئاستی تیپه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ببات.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ماركۆس ئالۆنسۆ خه‌ڵاتی به باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ی پێبه‌خشرا، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كه‌ی به شایسته‌ی خۆی نه‌زانی و پێشكه‌شی ئیدین هازاردی كرد.
ـ مارکۆس ئه‌ڵۆنسۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی له کۆی 67 یاری به‌شداریی 22 گۆڵی كردووه، (7 گۆڵ و 15 ئاسیست).
ـ ئیدین هازارد له پرێمه‌رلیگ له کۆی 16 لێدانی پێناڵتی ته‌نها 2 لێدانی له‌ده‌ستداوه و 14 لێدانی به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كردووه.
ـ گۆڵه‌كه‌ی هازارد له دژی نیوكاسڵ، گۆڵی ژماره 70ـی ئه‌م یاریزانه بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی له پرێمه‌رلیگ، به‌مه‌ش بووه سێیه‌م گۆڵكاری یانه‌كه‌ی له دوای هه‌ریه‌ك له (لامپارد 147 گۆڵ) و (درۆگبا 104) گۆڵ.
