كه‌مال كه‌ركووكى: هاوپه‌يمانان له بێده‌نگيان به‌رامبه‌ر شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر په‌شيمانن
سه‌ره‌نجام هه‌موولايه‌ك زيانيان به‌ركه‌وت
K24 – كه‌ركووك:
كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك و گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، به كوردستان24ی راگه‌یاند، هاوپه‌یمانان له بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر خیانه‌تی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر كه به‌سه‌ر شاری كه‌ركووكدا داهات په‌شیمانن.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى كه‌ركووك، كه‌مال كه‌ركووكى گوتيشى: دواى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و سيسته‌مه ئه‌منييه‌ى له كه‌ركووك هه‌بوو، نه‌ماوه، پێش ئه‌و رووداوه توانرابوو، ره‌وشى ئه‌منيى شاره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت و پێشمه‌رگه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه، سه‌رقاڵى به‌رگريكردن بوو له كه‌ركووك. به‌ڵام له دواى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و هێڵه بهرگرييهى كه‌ركووك نه‌ما و ئاسايشى شاره‌كه شێوا و كه‌س نازانێت كه‌ى چى رووده‌دات و ته‌قينه‌وه ده‌بێت و بۆسه داده‌نرێت و خه‌ڵك ده‌ڕفێنرێت و دزى ده‌كرێت و سته‌م له هه‌موو لايه‌ك ده‌كرێت، به تايبه‌تى سته‌م له كورد ده‌كرێت. بڕواى سه‌د له سهديشم هه‌يه كه هه‌موو پێكهاته‌كان له كه‌ركووك ژيانيان له مهترسيدايه.
له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ش بۆ كه‌ركووك، كه‌مال كه‌ركووكى گوتى: ئێمه وه‌ك پارتى داوامان وايه كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن. له ديدى ئێمه‌وه، كه‌ركووك ئێستا داگيركراوه. هێزێكى زۆر له باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه هێنراوه‌ته كه‌ركووك و بووه‌ته سه‌ربازگه‌يه‌كى گه‌وره و زياتر له چوار فيرقه‌ى تێدايه.
هه‌روه‌ها گوتى: له كوردستان شاندێكى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى هه‌يه و هه‌وڵى زۆرده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وشى كه‌ركووك به هێمنى ئاساييبكرێته‌وه.
گوتيشى: ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك قه‌ده‌غه كراوه. له كاتێكدا به گوێره‌ى مادده‌ى 117 ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته په‌رله‌مانى كوردستان، ياسا دابنێت. په‌رله‌مانى كوردستانيش ياساى داناوه كه ئه‌مه ئاڵاى كوردستانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌ركووك ناوچه‌ى كێشه‌له‌سه‌ر، ناكرێت قه‌ده‌غه بكرێت له حزبه‌كان كه له‌سه‌ر باره‌گاى خۆيان ههڵيبدهن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وه‌ى له شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر كرا، له عێراق و له ناو هاوپه‌يمانانيش لێى په‌شيمانن. چونكه بۆيان ده‌ركه‌وتووه، كه زۆر زيانيان پێگه‌يشتووه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى يه‌كێتى، كه‌مال كه‌ركووكى گوتى: مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى بۆ چوونه به‌غدا و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان بۆچوونى هاوبهشيان هه‌يه و به‌يه‌كه‌وه و به‌يه‌ك پاكێج ده‌چنه به‌غدا و هيواداريشين ئه‌مجاره سوود له ئه‌زموونى ئه‌و كه‌سانه وه‌ربگيرێت كه خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبهريان كرد و سه‌ره‌نجام هه‌موولايه‌ك زيانيان به‌ركه‌وت.
ئ.ر