له ده‌وروبه‌رى دێرزوور داعش شه‌ش كه‌سى گوله‌باران كرد
داعش كوشتارگه‌يه‌كى له ده‌وروبه‌رى دێرزوور داناوه

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى داعش، له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتيدا، له ده‌وروبه‌رى دێرزوور، شه‌ش كه‌سى كوشت و سێ كه‌س له قوربانييه‌كان ئه‌ندامى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئێواره‌ى رابردوو، داعش سێ كه‌سى له گوندى ئه‌لبوخاترى نزيك له شارۆچكه‌ى هه‌جين گوله‌باران كردووه و له گوندى سووسه‌ى هه‌مان ناوچه‌ش، سێ كه‌سى ديكه‌ى كوشتووه.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، خاوه‌ندارێتى له ناسنامه‌ى سێ كه‌س له قوربانييه‌كان راگه‌ياند و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ته‌رمه‌كانيان له نزيك كێڵگه‌ى نه‌وتيى عه‌زبه له باكوورى دێرزوور دۆزراونه‌ته‌وه.
سايتى (العرب اليوم) بڵاويكردووه‌ته‌وه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا داعش 19 چه‌كدارى خۆى گوله‌باران كردووه، دواى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبارى كردوون به سه‌ره‌ڕۆييكردن له ئايندا.
ئه‌و گرووپه چه‌كداره له مانگى ره‌مه‌زانى رابردوو له گوندى سووسه‌ى خۆرهه‌ڵاتى دێرزوور ده‌ستگيركرابوون و له چه‌ند رۆژى رابردوودا سزاكه‌يان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه.
ئ.ر