كه‌ركووك مه‌رجی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی عێراقه‌

ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركووك حكوومه‌تی عێراق پێكناهێت

K24- هه‌ولێر:

ئاسایی کردنەوەی ئەو بارودۆخەی ئێستا لە کەرکووک ھەیە و گەڕانەوەی پێشمەرگە پرسی پێکهێنانی ئەو حکومەتە یەکلایی دەکاتەوە، کە ئێستا مشتومڕی لەسەره‌ و هێزەکان ناگەنە ڕێکەوتن، چونکە ئەگەر کورد بەتایبەتیش یەکێتی و پارتی خۆیان بەسەر هەر بەرەیەکدا یەکلایی بکەنەوە، ئەوا حکومەت پێکدەهێنرێت، کوردیش مەرجێكی سەرەكی ھەیە ئەویش کەرکوکە.

له‌كاتێكدا کەرکوک مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بەشداری کردنی كورده‌ لەهەر کابینەیەکی حکومەتی عێراق به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی، ئەو لایەنانەی که لە دەرەوەی ئەو دوو حیزبشن، هه‌مان مه‌رجیان بۆ به‌شداریكردن هه‌یه‌.

یەکێتتی نیشتیمانی كوردستانیش كه‌ خاوەن شەش کورسی پەرلەمانی عێراقە لەم شارە، ئێستا ئەوانیش دەیانەوێت کەرکوک لەم دۆخەی ئێستا دەربهێنرێت و له ڕێگای گفتوگۆوە پرسی کەرکوک یەکلای بکەنەوە.

شه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ لایەنە عێراقیەکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری كورد له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ رۆژانه‌ شانده‌كانیان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و داوا لە کورد دەکەن هاوکێشەکە یەکلای بکاتەوە، یەکەم كارتی كوردیش بۆ هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێک، گەڕانەوەی پێشمەرگە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستانە لە کەرکوک.

H.B