مۆرینهۆ: دەبووایە ئێمە 3-0 لە تۆتێنهاممان ببردباوە

مۆرینهۆ: راستە 3-0 دۆڕاین بەڵام من سێ نازناوی پرێمەرلیگم هەیە سەرجەم راهێنەری 19 یانەکەی پرێمەرلیگ تەنیا دوو نازناویان هەیە

دوای یارییەکە خۆزێ مۆرینهۆ کە تووشی گەورەترین شکست بوو لە کاروانی راهێنەرایەتی خۆی لە یاریگەی یانەکەی، ستایشی هاندەرانی یانەکەی کرد و توانجی لە راهێنەرەکانی دیکەی یانەکانی دیکەی پرێمەرلیگ دا.

خۆزێ مۆرینهۆ، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی
'حەز دەکەم ئێوە بڕیار بدەن ئایا لە یارییەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و سێ خاڵت چنگ کەوێت یانیش ئاستێکی باش پێشکەش بکەیت و یارییەکی جوان بکەیت؟ ئێمە ئەمشەو بەخت یاوەرمان نەبوو، نەمانتوانی هەلەکەان بقۆزینەوە، تاکو خولەکی 50 هیچ کۆڕنەیەک و فاولێکمان لەسەر نەگیرا، کەچی لە یەکەم کۆڕنە لە دژمان گۆڵمان لێکرا، لە دوو هێرشی پێچەوانە دوو گۆڵمان لێکرا.
ئێمە ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد، پێموایە ئەگەر هەلەکانمان گۆڵکردبا دەبووایە ئەنجامی یارییەکە گۆڵێکی بێبەرامبەر یان دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یانیش بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بۆ ئێمە بووایە، ئێمە فشارێکی زۆرمان خستبووە سەریان، تەنانەت لوک شاو و ڤالێنسیاش فشاریان دەکرد.
من رێزێکی تایبەتم بۆ هاندەرانی یانەکەمان هەیە، ئەوان ئازا و بوێرن و گرنگە تاکو کۆتا خولەکەکان لە هاندانی یانەکەیان بەردەوام بوون، هاندەرانی یانەکەمان ژیرن، چونکە سەیری تەلەڤزیۆن ناکەن و رۆژنامەکان ناخوێننەوە، سەرەڕای ئەو هەموو قسەی لەبارەی یانەکەیان دەکرێت، کەچی ئەمشەو بە گڕوتینەوە هانی یانەکەیان دا.
ئاساییە بەشێکیان پێش تەواوبوونی یارییەکە یاریگەیان بەجێهێشت، چونکە یاریگەکەمان دوو کاتژمێر لە سەنتەری شاری مانچێستەرەوە دوورە، من لە سەنترەی شار دەژیم بۆیە لێیان تێدەگەم.
پێش ئەوەی پرێس کۆنفرانسەکە کۆتایی پێبێت، ئایا دەزانن ئەنجامی یارییەکە دەزانن ئەنجامی یارییەکە چۆن بوو، سێ گۆڵی بێبەرامبەر بوو، ئایا دەزانن ئەمە مانای چییە؟ سێ گۆڵی بێبەرامبەر واتە من سێ نازناوی پرێمەرلیگم هەیە، بەڵام سەرجەم راهێنەری 19 یانەکەی دیکەی پرێمەرلیگ تەنیا دوو نازناوی پرێمەرلیگیان هەیە، بۆیە هیوادارم رێز بنوێنن، رێز رێز رێز.