به‌ڤیدیۆ.. وه‌فاداری سه‌كێگ له 19 رۆژ چاوه‌ڕوانی خاوه‌نه‌كه‌یدا
كاتێك دۆزرایه‌وه زۆر سیس و لاواز ببوو
K24- هه‌ولێر:
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی نزیكه‌ی 3 هه‌فته سه‌گێك له شوێنی ئه‌و رووداوه‌ی كه تێیدا خاوه‌نه‌كه‌ی كۆچی دوایی كردووه، چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه، ساته‌كانی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌گه نیشان ده‌درێت كه به كچی خاوه‌نه كۆچكردووه‌كه‌ی شاد ده‌بێته‌وه و دواجار باوه‌شی پێدا ده‌كات.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فۆكس نیوزی هه‌واڵی چیرۆكی ئه‌و سه‌گه ده‌گێڕێته‌وه و رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی كه به‌ر له 19 رۆژ ئۆتۆمۆبیلێك له به‌رزایی 200 مه‌تر له شاخێك هه‌ڵدێر ده‌بێت و، تێیدا خاوه‌نی ئه‌و سه‌گه به‌ناوی جێنیفه‌ر ئۆری ته‌مه‌ن "47" ساڵ گیان له‌ده‌ستدات، كچه ته‌مه‌ن 21 ساڵییه‌كه‌شی به‌ناوی سامانتا به برینداری ده‌گوازرێته‌وه نه‌خۆشخانه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دراوه، كاتێك ئه‌و رووداوه روویداوه، كه ئافره‌ته كۆچكردووه‌كه له‌ڕێگه‌یه‌كی شاخاوی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی لێده‌خوڕی و كچه‌كه‌ی له ته‌نیشتییه‌وه بووه و سه‌گه‌كه‌شی له سه‌ر كورسییه‌كانی دواوه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه دانیشتووه.
له گێڕانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی رووداوه‌كه سامانتا ئاماژه به‌وه ده‌دات، كاتێك ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان له‌ڕێگه بووه، به‌ردێكی گه‌وره له شاخه‌كه هاتووه‌ته خواره‌وه و بۆئه‌وه‌ی خۆی له به‌ركه‌وتنی ئه‌و به‌رده لابدات، دایكی سامێنتا "جێنیفه‌ر" زۆر به‌خێرایی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی شكاندووه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامدا ئۆتۆمۆبیله‌كه به سه‌رنشینه‌كانییه‌وه له به‌رزایی 200 مه‌تر هه‌ڵدێری خواره‌وه بووه و ده‌ستبه‌جێ دایكه شۆفێره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكیشدا كه سامانتا به برینداری گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، سه‌گه‌كه‌ش كه سه‌لامه‌ت له‌و رووداوه ده‌رچووه له‌و رۆژه‌وه ون بووه.
سامانتا ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی دایكی ته‌واو بووه، له دۆڵ و كێوه‌كان ده‌ستی به گه‌ڕان به‌دوای سه‌گه‌كه‌یدا كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ناو گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه ریكلامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له دۆزینه‌وه‌ی سه‌گه‌كه‌یدا یارمه‌تی بده‌ن.
وه‌ك سامانتا ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، دوای تێپه‌ڕبوونی 19 رۆژ به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا، توانی سه‌گه‌كه‌ی به‌ناوی "بینتلی" له‌و شوێنه بدۆزێته‌وه كه تووشی رووداوه‌كه ببوون و دواتر بردییه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی، هه‌روه‌ها ئه‌و كچه ده‌ڵێت، له رووداوه‌كه‌دا هیچ زیانێك به سه‌گه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام كاتێك دۆزییه‌وه، زۆر سیس و لاواز ببوو.
H.B