كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به جیا كۆبوونه‌وه، ئێستا هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدان و پرسی سه‌ره‌كیش پێشهاتەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقه.
پەیامنێری کوردستان24 پێی راگەیاندین، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بە جیا کۆبوونەوە و ئێستاش کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ تاووتوێکردنی دوا پێشهاتەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق لەنێوان ھەردوولا بەڕێوەدەچێت.
پەیامنێرمان دەڵێت؛ پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە خستنەڕووی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکانیانە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، بە تایبەت شاندەکەی دوێنێی هاوپەیمانێتی نەوات، کە تا ئێستا زانیاری ورد لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکان ئاشکرا نەکراوە.
گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاتنی شانده‌كانی به‌غدا، له ته‌واوی كوتله و هاوپه‌یمانێتییه شیعه و سووننه‌كان بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناوپه‌رله‌مانی عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ا. م